هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و بە ئامانج کردنی ژێرخانی ئابووریهكهی، یەکەم پەلاماری بۆ سەر رۆژئاوای وڵات نیە و دواین پەلاماریش نابێ. تورکیا بە زۆرە ملێ گەورهترین و ستراتیژیکترین شاری رۆژئاوای کوردستانی داگیرکردوەو خەریکی گۆڕانی دێموگرافی ئەو شارەیە بە نیشتەجێکردنی خەڵکی هاوردە. هەروەها بەشێکیتری لە خاکی رۆژئاوای لە نێوانی کۆبانی و قامیشلوو داگیر کردوەو ئەمڕۆش خەریکی وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری رۆژئاوایە. ئەمه جگە لەوهی گوشاری سیاسی و ئابووریە لە سەر ئەو بەشەی کوردستان، ههر کام لەم هێرشانە لە ڕاستیدا کاردانەوەی حکومەتی تورکیایە لە سەر چالاکیەکانی پهکهکه لە باکووری کوردستان، واتە هەر چالاکیهکی شۆڕشگێڕی کە پهکهکه لە باکوور دەیکا جیا لە خەسار یا سوودمەندی، تورکیە هەوڵدەدا تۆڵەی لە ڕۆژئاوا بستێنێتەوە. ئەم زەختەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا کۆمەڵێک پرسیارو تێبینی لە خۆ ئەگرێ، راستی هۆکاری رق و کینەی تورکیا لە رۆژئاوا چیە؟ بۆ تورکیا ئەو گوشارە ناخاتە سەر باشووری کوردستان؟ ئایا ڕۆژیک دێ تورکیا و ڕۆژئاوا پێوەندیهکی ئاسایی لە چەشنی باشوور و تورکیا هەڵبژێرن؟ ئەدی بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی بە سهرکردایەتی ئهمریکا لە هاوپەیمانی خۆی واتە هەرێمی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر تورکیا پشتیوانی ناکا؟ ئەم پرسیارانەو دەیان پرسیاری دیکە بۆ هەر چاودێرێ دروست دەبێ. بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە، سەرهتا چاوێ لە گۆڕانکارییەکانی چەن دەیەی ڕابردوو دەخشینرێت دواتر هەوڵ ئەدرێ ئەم پرسە بخرێتە بەر باس.
پهکهکه بە دروشمی کوردستانی سەربەخۆی سوسیالیستی خەباتی چەکداری لە سەرهتای دەیە١٩٨٠دا ڕاگەیاند. لە دوو وێژمانی سوسیالیستی و کوردایەتی بۆ ڕاکێشانی جەماوهر بۆ شۆڕشێکی نوێ کەڵکی وەرگرت و دەورەیهكی زێڕینی بۆ خۆی تۆمار کرد. لەو سەردەمەدا، پهکهکه خۆشەویستی و هیوایهکی نوێ، لە باکووری کوردستان بوو. پهکهکه لە دوو وڵاتی یەکێتی سۆڤیەت وەک زلهێز و سوریا وەک رەقیب و نەیاری تورکیا کەڵکی هەمەلایەنهی وەردەگرت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبوایە مەرجی هاوپهیمانەکانی جێبەجی بکا، ئەم مهرجانە زۆر جار تێچوویهکی زۆری بۆ پهکهکه دروست دەکرد وەک چۆڵکردنی گوندهکانی کوردستان و کۆچکردنی ملیۆنی کورد بۆ ناوچە تورکەکان. لەو کاتەدا کوردانی باکووری کوردستانی نیشتەجێی ئهوروپا، بوون بە پێگەی تەبلیغاتی پهکهکه و دەورێکی گرینگیان بۆ ناساندنی پهکهکه بە کوردستانیان گێڕا. ئەمهش بووه هۆی ئەوە کە پهکهکه لە شوێنگەلی وەک ڕۆژئاوای کوردستان( كه سهركردایهتی پهكهكهش لهو سوریا بوو) جێگەی خۆی بکاتەوه. دوای روخانی یەکێتی سۆڤیەت تورکیا فشارێكی زۆری خستە سەر رژیمی حافز ئەسەد لە سوریا و بە ناچاری سەرۆکی پهکهکهی لە سوریا دەرکرد و دوای دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجهلان پهکهکه توشی گۆڕانکاریهکی نەخوازراو بوو. لە لایەک دەستی لە دروشمی سەربەخۆیی هەڵگرت و لە لایهكیترەوە هێدی هێدی ناوەندی فەرماندهیی پهکهكه گوازرایهوە بۆ قەندیل و سنورەکانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێرانیش وەک هاوپهیمانی نوێ جێگەی یەکێتی سۆڤیەتی گرتەوە. لەم ڕێکەوتەوە هەتا بەهاری عەرەبی لە سوریە، پهکهکه پەیتا پەیتا لە گوتاری کوردایەتی و سەربەخۆیی دابەزی بۆ بناغەدانانی ئایدۆلۆژیایهکی خەیاڵی، بە پێی نووسراوەکانی ئۆجەلان لە زینداندا.
هەر گرژیهک لە نێوان پهکهکه و دەوڵەتی تورک بێتە ئاراوە، ئەوە تورکیا بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا. واتە هەبوونی پهکهکه وەک دەسەڵاتدار لە رۆژئاوا لەمپەرێکە بۆ خەباتی چەکداری لە باکور و هەرروەها خەباتی چەکداری لە باکور مەترسی لە ناوچوونی دەسکەوتی هەرێمی رۆژئاوایە. لێرەدا دەکرێ بڵێن لە خۆیدا بەرژەوهندی رۆژئاوا وەک کیانێکی سیاسی دامودەزگای حکومی لە گەڵ سیاسەتی شۆڕشگێڕی پهکهکه لە باکووری کوردستان دژایەتی هەیە.
ئهوهی جێگەی سرنجە کە چۆناوچۆن دەوڵەت و سیستمی هەواڵگری تورکیا ڕێگە دەدا کە گهورهترین زیندانی وڵاتەکەی بە سانایی نووسراورکانی لە دەرەوه بڵاو بکاتەوە بە جۆرێک ڕێبەری ئیدۆلۆژیکی خۆی بە سەر پهکهکه دا درێژە بداو لە هەمانکاتدا چۆناوچۆن پهرتووک و خۆراکی زیهنی بۆ گەورەترین دوژمنی تورکیا مودیریەت ناکا. لە هەموو سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە چۆن سهركردایهتی پهکهکه بە خۆی ڕێگە دەدا کە بیرۆکەی ئۆجەلان کە (زیندانی باڵای ئەمنیەتی تورکیایە) بە شێوەی سیستماتیک هەوڵدەدرێ لە سەر بیرو عەقڵانیهتی دەست دابگرن، ببێتە بناغەی داڕشتنی تاکتیک و ستراتیژی رێکخراوەیهک کە بە هیوای ئازادی نەتەوە و نیشتمانێک، خەبات و قوربانیهکی زۆر قورس و سامناکی بۆ میللەتەکەی داوە. ئەمە خۆی جێگەی سرنجە کە ڕەنگە لە داهاتوویهکی دووردا بەڵگەکانی بکەوێتە دەستی توێژهران و ئەم بەشە رونتر بكاتهوه.
دیارە پهکهکه هەتا ڕادەستکردنی رۆژئاوای کوردستان لە لایەن هاوپەیمانی لەمێژنەی خۆی واتە سوریه سیاسەتێکی چالاک بەڵام هەتا بڵێی ناڕوونی هەبوو. لە لایهکەوە هەوڵیدەدا لە ناوخۆی تورکیا بەشداری سیاسەتی دێموکراتیک و پەرلەمانی بکا و لە گەڵ تورکیا دانوستان بکا لە لایەکیترهوە خەریکی شەڕی چەکداری بوو. لە لایهکەوە سیستمی دەوڵەت_ نەتەوە رەد دەکاتەوه، لەو لاوە لە پەرلهمانی تورکیا بەشداری دەکا تەنانەت لە ئاستی ناوچەکە دروستکردنی حزب و لایەنی سێبەری خۆی بۆ باقی بەشەکانی کوردستان دهستپێكردو لە ههمانكاتیشدا پێوەندی چڕوپڕی لە گەڵ ئەو دەوڵهتانهدا هەبوو. ئەوهی لێرەدا گرینگە و پهکهکەی خستۆتە دۆخێکی پارادوکسیکاڵەوە دهسەڵاتداری بە شێوەی نیمە فەرمی بەڵام ئاسایی لە ڕۆژئاوای کوردستانە کە بۆ خۆی دوو دیاردەی لێ ئەکەویتەوە، یەکهم: دۆخی خودی پهکهکەیە کە ناچارە بە شێوەی پارادۆکسیکاڵ سیاسەت بکاو دووههم: دەرگیرکردنی تورکیایە لە رۆژئاوای کوردستان کە ئاکامەکەی هیچ بە قازانجی کورد لەو بەشەدا نیە. ئهم سیاسەته دوو جەمسەری هەیە یەکهم، شێوازی خەباتی شۆڕشگێڕی و کارلێککردن ئاسای لە دنیای دەرەوه لە یەککاتدا ئەمە بۆ هەر وڵات و هەر رێکخراوەیهک نائاساییە چۆن دەبێ وەک ڕێکخراوەیهکی چەکدار و شۆڕشگێر لە شوێنێک لە گەڵ وڵاتیک بە شەڕ بێت لە هامانکاتدا لە شوێنێکی دیکە کیانێکی سیاسیت پێکهێناوە کە پێویستی بە کارلێککردنی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە ئەمە لە خۆیدا لایەنەکانی وڵاتانی بەرانبەرت تۆشی گومان و دڵەڕاوكه دەکا و ناتوانی کارلێکی ئاسایی لە نێوان رۆژئاوا و وڵاتانیتر دروست بکا، لە رۆژئاوا حکومەتی کوردی بۆ بەخێوکردنی خەڵک و ساماندانی وڵات پێویستی بە پێوەندی ئاسایی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی تورکیا هەیە واتە هەر گرژیهک لە نێوان پهکهکه و دەوڵەتی تورک بێتە ئاراوە، ئەوە تورکیا بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا. واتە هەبوونی پهکهکه وەک دەسەڵاتدار لە رۆژئاوا لەمپەرێکە بۆ خەباتی چەکداری لە باکور و هەرروەها خەباتی چەکداری لە باکور مەترسی لە ناوچوونی دەسکەوتی هەرێمی رۆژئاوایە. لێرەدا دەکرێ بڵێن لە خۆیدا بەرژەوهندی رۆژئاوا وەک کیانێکی سیاسی دامودەزگای حکومی لە گەڵ سیاسەتی شۆڕشگێڕی پهکهکه لە باکووری کوردستان دژایەتی هەیە. دووهم، لە ئاستی ژئوپۆلتیک و ناوچەیداش بەرژەوهندی رۆژئاوای کوردستان و خەباتی شۆڕشگێری پهکهکه یەک ناگرێتەوە. هەروا کە لە باشووری کوردستان حکومەتی هەرێم ناچار بوو ڕێگە بە هاوڕێبازانی دوێنێی خۆی واتە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەدا دژی ئێران خەباتی پێشمەرگایەتی درێژە بدەن. رۆژئاوای کوردستان ناتوانێ پشتیوانی شەڕی چەکداری پهکهکه دژی تورکیا بێ، رۆژئاوا بەرهەمی گۆڕانکاریهکی قوڵ و شۆڕشێكی شکستخواردوە، ئەو دەرفەتە قەت لە تورکیا روو نادا لە بەر ئەوەی دەوڵەتی تورک سیستیمێکی سەقامگیرە وەک حاکمیەتی سەربازی بنەماڵەی ئەسەد نیە کە لە مەترسی شۆڕشدا بێ واتە لە تورکیا قەت شۆڕش روونادا، لانی کەم لە ناوچەکانی تورک نشیندا که زۆرینەی خەڵکی تورکیان. لە هەمانکاتدا لە تورکیا زۆربەی کۆمەڵگای کوردی بەو قەناعهتە گەیشتوون کە خەباتی شۆڕشگێڕی تەنیا بۆ ڕێگەپێدانی بۆ بەشداری کورد لە سیاسەتی ئاسایی و دێموکراتیکە نەك بۆ روخانی دەوڵەتی تورک کە هەوڵێکی بێ سوود و ئەستەمە.
دەکرێ بڵێین سیاسەتی پهکهکه هەم لە باکور و هەم رۆژئاوا بە شێوازی ئایدۆلۆژیای کلاسیکی، توشی پارادۆکس و بنبەستی یەکلاکەرەوه بووە. ئەمە بە مانای ئەوە نیە دەورانی پهکهکه بە گشتی تەواو بوو بێ، لە بەر ئەوە هێشتا رەقیبانی تورکیا پێویستیان بە کارتی پهکهکه هەیە و وهك ئامرازێک دژی تورکیا کەڵکی لێ وەرئەگرن بەڵام پرسەکە ئەوەیە کە ئیدی پهکهکه ناتوانێ بەو شێوازە دەسکەوتێک بۆ کورد مسۆگەر بکا ئەکرێ بڵێن هەر جۆڵەیهکی پهکهکه لە جیاتی دەسکەوت خەسارێکی قەرهبوو نەکراوه بۆ کۆمەڵگای باکور و هەرێمی رۆژئاوای کوردستان دروست دەکا.
رۆژئاوای کوردستان لە ناوچەیهکی داخراو لە نێوانی دوو سیستم گیری خواردوە کە پرسی کورد و پرسی دژی ئاسایشی خۆیان پێناسەیان کردووە. رۆژئاوایش بە بێ هاوپەیمانێک بەهێزە کە بتوانێ ئەو کیانه کوردیە لە بەرانبەر دوو دوژمنی زەبەلاحی وەک تورکیا و ڕژیمی ئەسەد بپارێزێ ئەو هاوپەیمانهش تەنیا ئەتوانی ئهمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بن کە یەکهم: ئەزموونی ئەو هاوپەیمانیە هەیە له هەمبەر داعش. وڵاتانی ڕۆژئاوا کوردی رۆژئاوا دەناسن و هەتا ئێستایش پێوەندیان هەیە بەڵام ئەم پێوەندی هی کاتێك بووە کە دوژمنی هاوبەشی وەک داعش بووە بۆیە گەرەنتی ئەوە نیە ئهمریکا هەتا سەر ئەو هاوپەیمانیە ڕابگرێ. تەنیا و تەنیایش رۆژئاوا ئەتوانێ بە بڕێک چاکسازی لە خۆیدا سیستمێکی دێموکراتیک بە شێوازی غەربی پێک بێنێت کە لە سوریا وەک لایەنێکی پۆزهتیڤ بۆ ئهمریکا پێناسە بێت بۆیە بوونی ئایدۆلۆژیای پهکهکه کە دەرکەوتی هەرچی بێت بە دڵی ئهمریکا و ئهوروپا نیە. ئەچێتە ڕێزی نەیارانیانهوه. دووهم، نفوزی پهکهکه لە ڕۆژئاوا هەر جار دەنگی تورکیا بەرز ئەکاتەوه لە دانووستانی لە تەک ئهوروپا و ئهمریکادا و داوای داماڵینی هەرێمی رۆژئاوا لە ناو دانووستانەکاندا دهكا، بۆیە سەرجەمی ئەمانە ئەبێته هۆی ئەوە کە گرینگی زۆرتر بە هەرێمی رۆژئاوا نەدا و تێچوو بۆ پاراستنی تەرخان نەکا.
شەڕی پارتیزانی ستراتیژی لایەنەکە کە شتێکی بۆ لە دەست دان نیە کاتێک ئەو لایەنە بوو بە خاوەن شتێک ئیتر شەڕی پارتیزانی و چەکداری بێ واتایە "له شەڕی پارتیزانی گرووپی پارتیزان تێچووی ئەتۆ نادا. زۆربەی تێچووی ئەم چەشنە شەڕانە بۆ لایەنی بەرانبەر ئەگەڕێتەوە. بەڵام ئێستا بۆ کەمترین تێچوو کە پەکەکە بۆ تورکیای ساز بکا، تورکیا ئەتوانێ تێچووی قەرەبوو نەکراو بۆ هەرێمی رۆژئاوای کوردستان دروست بکا کە لە بواری سیاسەتی کرداریدا دوور لە عەقڵانیەت و لۆژیکە" بۆیە ئەگەر پهکهکه خاوهن دەسەڵات و کیانی سیاسیە لە رۆژئاوا کە سنورێکی دوورو درێژی لە گەڵ تورکیا هەیە، هێزی سەربازی تورکیاش زۆر بەهێزتره لە رۆژئاوا، ئیدی له هەر جۆرە جۆڵەیهكی چەکدارانە لە تورکیا، رۆژئاوا ئەکەوێتە بەر هێرشی تورکیا بۆیە کاتێک ماڵهکەی پهكهکه لە شوشەیە ناتوانی بەرد لە ماڵی تورکیا بگرێت. پێویستە یان دەست لە خەباتی چەکداری دژی تورکیا هەڵگرێ چالاکیەکانی بە خەباتی مەدهنی و پارلهمانی سنووردار بکاتەوە یا بە گشتی دەست لە ڕۆژئاوا هەڵگرێ ڕێگە بدا خەڵکی رۆئاوا خۆیان بۆ خۆیان بڕیار بدەن.
دەنا بە پێی نەریتی نێونەتەوهیی کاتێک پهکهکه لە تورکیا عەمەلیاتی چەکداری دەکا و کاردانەوی تورکیا بە هێرش بۆ سەر رۆژئاوا لێ دەکەوێتەوە ئیدی جێگەی سەرزەنش و شەرمەزارکردنی بۆ هیچ کەس و لایەنێ نامێنی. بۆیە لایەنگیرانی بزووتنەوی کورد و تەنانەت خودی کوردیش ناچارن بێدەنگ بن.