ئێستا كه بزوتنه‌وه‌ی ژینا (له شه‌قامدا) خاوبۆته‌وه، ده‌رفه‌تێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یادداشتهكانمان. جۆری یادداشته‌كان به پێی جۆر و ئاستی به‌ركه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌گۆڕێت. ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌كانیش به پێی جۆر و مه‌یلی ڕێكخراوه‌یی و سیاسیش ده‌كرێ گۆڕانكاری به خۆوه ببنێت. ئه‌م یادداشتانه له‌ڕاستیدا جۆرێك بیرۆكه‌ی ڕهخنهییشن كه له ئه‌نجامی چاودێری یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه به‌رهه‌م هاتوون.
یه‌ك: تاران، ئیدیتۆری دروشمه‌كان
له بزوتنه‌وه‌كاندا به گشتی ڕووداوێك نابێته ده‌ستپێكی بزوتنه‌وه، به‌ڵكو سه‌ره‌تای كاردانهوهكانن كه ده‌بنه هه‌نگاوی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ربۆیه كوشتنی ژینا ئه‌مینی له تاران، ته‌نیا جۆرێك هه‌واڵه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه بۆ ده‌رخستنی توندوتیژی ئێران به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له ئاماری كوشتنه‌وه ده‌گۆڕێ بۆ جۆرێك بزوتنه‌وه، ناشتنی ژینا له كوردستان و كاردانه‌وه‌یه‌كی كوردییه بۆ ئه‌و كوشتنه. كاردانه‌وه‌یه‌ك كه له فۆڕمی ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌وه ده‌ست پێده‌كات. پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ژینا ئه‌مینیدا، تارانیش (له فۆڕمی مه‌عریفه‌ی ئێرانی‌دا) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان؟ دروشمه‌كانی سه‌ره‌تا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ژینا ئه‌مینی له‌گه‌ڵ خۆی تارانی نه‌هێنایه‌وه بۆ كوردستان. هه‌ر ئه‌م ڕێگرییه‌ش، ده‌یكاته جۆرێك ڕه‌مز و هێما. دروشمگه‌لێك كه به وته‌ی چاودێران، ڕادیكاڵترن له جاران و باسی نه‌ته‌وه‌یی دیارترین تێمی ناو دروشمهكانن. خواستی ده‌وڵه‌ت، وه‌سفی ئێران وه‌ك داگیركه‌ر، ژن ژیان ئازادی، دیارترین دروشمه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بوون. به‌ڵام ئه‌گه‌رچی ژینا ڕێگه‌ی له تاران گرتبوو له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تاران له فۆڕمی ئیدیتۆری دروشمه‌كاندا مایه‌وه. به‌ومانایه‌ی كه له ڕاستیدا دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵقوڵاوی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی بوو، به‌ڵام ناكرێ ددان به‌وه‌دا نه‌نێین كه تاران بوو ئه‌م دروشمه‌ی له ناو دروشمه‌كانی تردا هه‌ڵبژارد. بۆچی؟
په‌راوێز، بنده‌ست، كرێكار، چه‌وساوه، كه‌مینه و …هتد، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك وشه و چه‌مكن كه بۆ ئیلیتی چهپدۆستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌رنجڕاكێشن. له په‌یوه‌ست به‌و وزه و ڕۆحه جیاواز و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژینا، یه‌كه‌م توێژ، رۆشنبیری هاوسۆزی چه‌پی توشی قه‌یران كرد. ئه‌وان ده‌مێكه ده‌زانن كه چینایه‌تی، كرێكاری، زه‌حمه‌تكێش هیچیان ناتوانن ڕووماڵی ئه‌و خواسته نوێیه بكه‌ن. له ئاستێكی تریشدا چه‌پی ئاپۆییستی خۆی له خۆیدا، هێزێكی دژهدهوڵهته (نه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردستانه‌ی كه ده‌بێ هه‌بێت). له ئاستێكی تردا ڕه‌وتێكی تر له چه‌پ كه ده‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی گوتاری ئه‌نتی كۆڵۆنیالیستیدا به‌ره‌و پیری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بچێت. لێره‌دا ده‌توانێ سه‌رلێشێواوییه‌كی تر دروست بكات
وه‌ڵامی سه‌ره‌تایی بێگومان ئه‌وه‌یه كه تاران هیچكات دروشمێك هه‌ڵنابژێرێت كه ئێران وه‌ك داگیركه‌ری كوردستان وه‌سف بكات، به‌ڵام زیاتر مه‌به‌سته‌كه توانای ناوه‌نده‌كانه بۆ ئیدیت و هه‌ڵبژاردنی دروشمه‌كانی په‌راوێز. من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌و باسه تاڕاده‌یه‌ك ساویلكانه‌یه نییه كه گله‌یی له تاران ده‌كات به‌وه‌ی كه شۆڕش ده‌دزێ و دروشم ده‌گۆڕێ، به‌ڵكو توانای سه‌نته‌ره بۆ به جیهانیكردنی دروشمێك. هێشتا كه‌م كه‌س ده‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ئایا هێز له خودی دروشمهكهدایه یان هێز له پایتهختێكدا كه ئه‌م دروشمه ده‌ڵێته‌وه. وه‌ڵامی سه‌ره‌تایی ئه‌م پرسیاره هه‌ر له دروشمی یه‌كه‌می خه‌ڵكدایه كه ده‌یانوت: تاكو ده‌وڵه‌تمان نه‌بێ، هه‌ر ئه‌مه حاڵمان ده‌بێ! له ڕاستیدا ئه‌م دروشمه جگه له‌وه‌ی وه‌سفی دۆخێك كاره‌ساتباری كوردستانه، جۆره وه‌ڵامێكیشه بۆ ئه‌وانه‌ی كه پێیانوایه، به‌بێ پایته‌ختی كوردی ده‌توانن بچنه پایته‌خته جیهانییه‌كان. به‌داخه‌وه هێشتا تاران توانای ئیدیت و هه‌ڵبژاردنی دروشمه‌كانی هه‌یه، ئه‌و ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ته‌رمی ژینا بگه‌ڕێته‌وه كوردستان، به‌ڵام به هه‌ڵبژاردنی دروشمێك، كه كوردی به بێ ده‌وڵه‌ت ده‌وێ، تۆڵه‌ی له كورد كرده‌وه.
دوو: ئه‌م ژنه چیتر ئێرانی نییه
من ئه‌و بۆچوونه‌ی ڕامیار مه‌حمود (شاعیر،نووسه‌ر)م قبوڵه، كه ده‌ڵێ دوای كۆڕه‌وی باشوور، كۆبانێ و ڕیفراندۆم، بزوتنه‌وه‌ی ژینا تازه‌ترین ده‌ركه‌وتنی كورد بوو له ئاستی جیهاندا. ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامی هه‌موو ده‌ركه‌وتنه‌كان یه‌كسان نین، به‌ڵام جارێكی تر جیهان كوردی به بیرهاته‌وه و تێگه‌یشت كه كێشه‌یه‌كی گه‌وره هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. خێرایی ڕووداوه‌كان، كوشتنی ڕۆژانه، هه‌واڵی په‌یتاپه‌یتا، كاردانه‌وه‌ی میدیاكانی جیهان، سه‌رله‌به‌ر هه‌مووانی شپرزه كردبوو. كورد، كه ناچار بوو میدیای فارسی بكاته شوێنی گه‌یاندنی قسه‌كانی، له لایه‌كیشه‌وه له‌به‌رده‌م تاسانێكی نوێ‌دا بوو. یه‌كه‌مجار بوو كه گوتاری سیاسی كورد، له ئاستی فراواندا ده‌بوو خۆی له‌به‌رده‌م هێمایه‌كی ژن‌دا یه‌كلایی بكاته‌وه. یه‌كه‌مجار بوو كه هێماكه ژن بێت، نه‌ك پیاو. یهكهمجاربش بوو كه ئه‌م ژنه حیزبی و چالاكوان نه‌بێت. ده‌ركه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی ژن له بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا، ده‌بوو به كه‌ناڵی حیزبی و ئایدۆلۆژیدا تێپه‌ڕ بن. ده‌بوو فۆرمێك وه‌ربگرن تا ببنه ژن. به‌ڵام ژینا له هه‌موو ئه‌م فۆڕمانه ڕادهپهسكا. به یه‌كجار هیی هه‌مووان بوو و هیی هیچ كه‌سیش نه‌بوو. حیزبه‌كان شه‌ریان بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ژنی هێنایه ڕیزی خه‌بات، هه‌ندێكی تر به دروشمی ژن ژیان ئازادییه‌وه به‌ستیانه‌وه به پارادیمێكی دیاریكراوه‌وه، هه‌ندێكی تر ناچار له زمانه‌وانی خۆیاندا، ژنیان به بیربهێننه‌وه. هه‌موو كاردانه‌وه‌كان ده‌یسه‌لماند كه ژنبوونی ژینا و ناوه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی، ئاماژه‌ن بۆ سه‌ره‌تای كۆتاییه‌ك. كۆتایی حیكایه‌تی ژن له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی باو و سه‌ره‌تای سیاسه‌تێكی نوێ، كه ژن ده‌كاته‌وه ژن. كه‌سێك كه له هه‌موو شوێنێكه و له هیچ شوێنیكیش نییه. جۆرێك ده‌ركه‌وتنی ڕاپسكاو له باش و خراپ، له دوالیزمی پاسیف و شۆڕشگێر، له گوتار و حیزب و ئایدۆلۆژیاكان. ژنێك كه ئه‌گه‌رچی قسه‌ی زۆر ماوه بیكات، به‌ڵام له زمانی بزوتنه‌وه‌كه‌وه یه‌كه‌م قسه‌ی خۆی كردبوو: ئه‌م ژنه چیتر ئێرانی نییه!
سێ: له جوگرافیاخستن
كڵۆڵی حیزبه كوردییه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌قینه‌وه سیاسییه/مه‌عریفییه، ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی قووڵ له هه‌موویاندا پێویسته. هه‌موویان ده‌یانزانی كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هیی هیچ كه‌سیان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌بوو (تا ئێستاش نییه) كه ئه‌وه‌ی به‌شدار نیت له بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، كێشه‌كه حیزبی كوردییه نه‌ك بزوتنه‌وه‌كه. ئه‌وان له مانیفێست و به‌رنامه و كارنامه‌ی خۆیاندا بۆ جۆرێك له گه‌مارۆ ده‌گه‌ڕان و نهیاندهدۆزییهوه. ئه‌وه‌ش كه ده‌یترساندن ئه‌وه بوو كه خودی بزوتنه‌وه‌كه خه‌ریكه شتێك له‌مانیشدا ده‌پێكێت. خه‌ڵك تارانی وه‌ك شوێنی كوشتن پێناسه ده‌كرد و حیزب خه‌ریكی دیموكراتیزه‌كردنی تاران بوو. له‌ڕاستیدا پێناسه‌كردنی ئه‌م دابڕینه قووڵه به ململانێی نه‌وه‌ی نوێ و نه‌وه‌ی كۆن، كورت ده‌هێنا. له دروشمی داگیركه‌ری ئێرانی‌دا قاتڵی ژینامانی، جۆرێك ترس بۆ هه‌موو ئێرانییهك هه‌بوو، له‌م دروشمه‌دا جوگرافیا قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌ش حیزبه كوردییه‌كانی شه‌كه‌ت كردبوو. كردنی كوردستان به چشم و چراغ، ئه‌م مه‌یله ڕادیكاڵ و ماته‌وزه‌یه‌ی تێر نه‌ده‌كرد.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر میدیایه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ر له كاتی بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌بووایه، ئایا چاره‌نووسی بزوتنه‌وه‌كه جۆرێكی تر ده‌بوو؟ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه سه‌رله‌به‌ر داوای جۆرێك گێڕانه‌وه‌ی جیاوازی ده‌كرد، گێڕانه‌وه‌ی فارسی بۆ ئه‌و ڕووداوه خودی ئه‌و داوایه‌شی له بارنهبرد و جۆرێكی تر به‌رهه‌می نه‌هێناوه؟ سانسۆره‌كان ئاشكرابوون، میدیای فارسی له‌وكاته‌دا و ئێستاش ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش بن، به‌شێكن له گێڕانه‌وه‌ی ئهختهپوتئاسای ئێرانی. هیچ میدیایه‌كی فارس هه‌رگیز دروشمی تا ده‌وڵه‌تمان نه‌بێ ڕووماڵ ناكات و هه‌موو ئاڵایه‌كی كوردستانیش له میدیایه‌كی فارسی، ده‌بێته‌وه ئاڵای قه‌ومی كورد!
سه‌یر له‌وه‌دابوو كه تاران زووتر له حیزبی كورد، ئه‌م هه‌ڕه‌شه جوگرافی/مه‌عریفییه‌ی بیستبوو و هه‌موو سه‌رۆك حیزبه‌كانی له پرۆسه‌ی دورودرێژی میدیاییدا به پرسیاری جیاخوازی، ده‌پشكنی. له‌ڕاستیدا دۆخی حیزبی كوردی له‌م كاته‌دا زیاتر وه‌ك ڕایه‌ڵێكی ئاشتكهرهوهی نێوان كوردستان و ئێران ده‌ینواند. ئێمه جودایی‌خواز نین! ده‌شیانزانی كه چیتر ئه‌م ئێمه‌یه، هه‌مان ئێمه‌ی جاران نییه، ئێمه‌یه‌كی حیزبی ناكرێته‌وه به ئێمه‌یه‌كی كوردستانی. وشه‌كانی شهرهای كردنشین، هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌م له جوگرافیاخستنه و بێ زهویكردنهی ماف. شتێك كه ڕوویدابوو ئه‌وه بوو، كه مه‌یلی خه‌ڵك بۆ چوارچێوه‌ی سیاسی به توندی گرێدراوی خاك بوو. حیزب وای ده‌زانی كه مردنی ژینا له تاران، مانای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده له تاران، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ مردنی ژینا، تارانیش به یه‌كجاری لای خه‌ڵك مردبوو.
چوار: كوردی به داتاكراو
هێشتا كه‌س وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نازانێت بۆچی تا ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، میدیایه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر بۆ رۆژهه‌ڵات دروست نه‌كراوه! وا پێده‌چێ حیزبی كوردی رۆژهه‌ڵات وابزانن كه ئه‌گه‌ر میدیای فارسی جۆربه‌جۆر هه‌یه، ئیدی بۆ ده‌بێ میدیایه‌كی كوردی هه‌بێت! یه‌كێك له سه‌رۆك حیزبه‌كان وتبووی ایران انترناشناڵ زمانحاڵێكی باشه بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه! هه‌ر ئه‌م حیزبه ڕه‌نگه پێداگری له كوردیبوونی شۆڕشه‌كه‌ش كردبێت. شۆڕشی كوردی بێ میدیای كوردی!
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر میدیایه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ر له كاتی بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌بووایه، ئایا چاره‌نووسی بزوتنه‌وه‌كه جۆرێكی تر ده‌بوو؟ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه سه‌رله‌به‌ر داوای جۆرێك گێڕانه‌وه‌ی جیاوازی ده‌كرد، گێڕانه‌وه‌ی فارسی بۆ ئه‌و ڕووداوه خودی ئه‌و داوایه‌شی له بارنهبرد و جۆرێكی تر به‌رهه‌می نه‌هێناوه؟ سانسۆره‌كان ئاشكرابوون، میدیای فارسی له‌وكاته‌دا و ئێستاش ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش بن، به‌شێكن له گێڕانه‌وه‌ی ئهختهپوتئاسای ئێرانی. هیچ میدیایه‌كی فارس هه‌رگیز دروشمی تا ده‌وڵه‌تمان نه‌بێ ڕووماڵ ناكات و هه‌موو ئاڵایه‌كی كوردستانیش له میدیایه‌كی فارسی، ده‌بێته‌وه ئاڵای قه‌ومی كورد! ده‌ركه‌وتنی ئاڵای كوردستان له میدیای فارسی هه‌رگیز نابێته‌وه ئاڵای وڵاتێك، چونكه ته‌ریبه به ئاڵایه‌كی شێروخۆر. له‌ڕاستیدا كاری میدیای فارسی له‌م كاته‌دا كاری كۆكردنه‌وه‌ی ئاڵای شێروخۆر و كوردی ده‌كرد له یه‌ك فره‌یمدا. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئاڵایه‌ش دواجار له فۆڕمی مه‌نشوری مه‌هسا خۆی ماتریاڵیزه كرد. میدیایه‌كی مۆدێرنی كوردی له رۆژهه‌ڵات به‌رله هه‌موو شتێك ئاڵای كوردستان، بێ ئاڵای دیكه ده‌خاته‌وه ناو فره‌یمی خۆی و نایه‌ڵێ كێشه‌یه‌كی كوردی، هۆنینه‌وه‌یه‌كی فارسی هه‌بێت. میدیای كوردی ئه‌گه‌ر هیچیش نه‌كات، نایه‌ڵێت له په‌یوه‌ندیدا به زمان/نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر، كورد پێناسه بكرێته‌وه. كورد ده‌توانێ له میدیایه‌كی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتدا له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات و هه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه بۆ خۆی. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی نه‌ته‌وه‌سازین: میدیای فارسی له‌كاتی باس كێشه‌ی كورددا وه‌ك چۆن توانای هه‌یه سیاسییه‌كی كورد بگۆڕێت بۆ شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی، ئاوهاش كێشه‌ی كورد ده‌كاته زانیاری و داتا. واته له كێشه و پرسه‌وه ده‌یكاته زانیارییه‌ك كه ده‌كرێ به هه‌موو زمانێك بیگوازیته‌وه. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك بكرێ به هه‌موو زمانێك وه‌ك خۆی ڕووماڵ بكرێ، له‌وه ده‌كه‌وێ كێشه و پرس بێت، به‌ڵكو جۆرێك داتایه و هیچی تر. میدیای كاریگه‌ری كوردی ده‌توانێ هه‌م دیسكۆرسی نوێ پێشنیار بكات، هه‌م زمانی كوردی له كه‌ره‌سته‌وه بكاته شێوه‌ژیان و جۆرێك بیركردنه‌وه.
پێنج: كوردستان ڕزگار ده‌كرێ یان دروست ده‌كرێ؟
په‌راوێز، بنده‌ست، كرێكار، چه‌وساوه، كه‌مینه و …هتد، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك وشه و چه‌مكن كه بۆ ئیلیتی چهپدۆستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌رنجڕاكێشن. له په‌یوه‌ست به‌و وزه و ڕۆحه جیاواز و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژینا، یه‌كه‌م توێژ، رۆشنبیری هاوسۆزی چه‌پی توشی قه‌یران كرد. ئه‌وان ده‌مێكه ده‌زانن كه چینایه‌تی، كرێكاری، زه‌حمه‌تكێش هیچیان ناتوانن ڕووماڵی ئه‌و خواسته نوێیه بكه‌ن. له ئاستێكی تریشدا چه‌پی ئاپۆییستی خۆی له خۆیدا، هێزێكی دژهدهوڵهته (نه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردستانه‌ی كه ده‌بێ هه‌بێت). له ئاستێكی تردا ڕه‌وتێكی تر له چه‌پ كه ده‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی گوتاری ئه‌نتی كۆڵۆنیالیستیدا به‌ره‌و پیری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بچێت. لێره‌دا ده‌توانێ سه‌رلێشێواوییه‌كی تر دروست بكات. ئه‌م ڕه‌وته به كاریگه‌ری چه‌ند بیرمه‌ندێكی وه‌ك میشێل فووكۆ، فرانتز فانۆن، ئێدوارد سه‌عیدی و …هتد، جۆرێك گوتاری دژهداگیركاری به‌گه‌ڕ بخه‌ن كه من ده‌مه‌وێ به كورتی چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌وه بوروژێنم. مه‌عریفه‌ی ئه‌نتی كۆڵۆنیالیستی له چه‌ندین ئاستی جۆراوجۆردا، مه‌عریفه‌یه‌كی ئه‌نتی رۆژئاواییه، ڕه‌خنه‌گری عه‌قڵی مۆدێرنی ئه‌وروپایه، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕهخنهگرییهش ده‌بێته‌وه به ڕه‌خنه‌گری وێنه‌ی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆی. ئه‌م بیركردنه‌وه فراوان و فره‌لق ده‌بێ به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه ئه‌نتی ئه‌وروپییه‌كه‌ی هه‌ر به پارێزراوی ده‌مێنێته‌وه. له په‌یوه‌ست بهڕهخنهكردنی عه‌قڵ، وه‌ك گێڕانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مۆدێرن، هه‌موو چه‌مك و گێڕانه‌وه گه‌وره‌كانی وه‌ك ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌ش ڕه‌خنه ده‌كرێن . ڕه‌خنه‌ی ئه‌نتی كۆڵۆنیال، ده‌كرێ له زۆر جێگا و مه‌به‌ستی جۆراوجۆر بهكارببرێت. ئێران خۆی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له چه‌ندین ئاستدا به‌رگریكاری ئه‌م تیۆر و تێزانهیه.
یه‌كه‌مجار بوو كه هێماكه ژن بێت، نه‌ك پیاو. یهكهمجاربش بوو كه ئه‌م ژنه حیزبی و چالاكوان نه‌بێت. ده‌ركه‌وتنه‌كانی دیكه‌ی ژن له بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا، ده‌بوو به كه‌ناڵی حیزبی و ئایدۆلۆژیدا تێپه‌ڕ بن. ده‌بوو فۆرمێك وه‌ربگرن تا ببنه ژن. به‌ڵام ژینا له هه‌موو ئه‌م فۆڕمانه ڕادهپهسكا. به یه‌كجار هیی هه‌مووان بوو و هیی هیچ كه‌سیش نه‌بوو. حیزبه‌كان شه‌ریان بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ژنی هێنایه ڕیزی خه‌بات، هه‌ندێكی تر به دروشمی ژن ژیان ئازادییه‌وه به‌ستیانه‌وه به پارادیمێكی دیاریكراوه‌وه، هه‌ندێكی تر ناچار له زمانه‌وانی خۆیاندا، ژنیان به بیربهێننه‌وه. هه‌موو كاردانه‌وه‌كان ده‌یسه‌لماند كه ژنبوونی ژینا و ناوه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی، ئاماژه‌ن بۆ سه‌ره‌تای كۆتاییه‌ك. كۆتایی حیكایه‌تی ژن له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی باو و سه‌ره‌تای سیاسه‌تێكی نوێ، كه ژن ده‌كاته‌وه ژن. كه‌سێك كه له هه‌موو شوێنێكه و له هیچ شوێنێک نییە.
ئێران ده‌توانێ ئه‌م تێزانه به‌كاربهێنێته‌وه و ڕق له ڕۆژئاوای پێ كهناڵیزه بكات. ده‌توانێ بزوتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كانی پێ گه‌مارۆی تیۆری بدات و بیانكاته‌وه به لایه‌نگری خۆی (وه‌كچۆن له ئاستی رۆژئاوادا ده‌یكات)، ده‌توانێ وێرژنی شیعه‌گه‌ری خۆی له چه‌پی ئه‌نته‌رناسیۆنال نزیك بخاته‌وه و بیانكاته‌وه به گژ ئه‌مریكا و رۆژئاوا، له هه‌مووشی گرنگتر له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ناوی تیۆری ئه‌نتی كۆڵۆنیالیستیدا كه‌مینه‌كان ده‌توانن ببه‌نه خاوه‌نی شوناسی سیاسی جیاواز له شوناسی گه‌وره‌تر، ده‌توانێ كه‌مینه جۆربه‌جۆره‌كانی ناو كوردستان (هه‌ورامی، یارسان، كه‌ڵهوڕ، ئێزدی و …هتد) له ناو دیزاینێكی مه‌عریفیدا بكاته‌وه به خاوه‌نی شوناسی جیاواز له ده‌ره‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی كوردستانی. پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین له‌ناو ئه‌م دیزاینه مه‌عریفییه‌ی كه ئێران ده‌توانێ به‌پێی ئه‌م تیۆرانه دروستی بكات، بیكه‌ینه‌وه به گژ ئێران‌دا. له ئاستی یه‌كه‌مدا بمانه‌وێ یان نا، به‌رده‌نگی ئه‌م گوتاره، ناتوانێ ڕقێكی له رۆژئاوا تێدا نه‌چێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌شبێ خۆی وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك، یان گێڕانه‌وه‌یه‌كی بچوك و ون له ناو گێژاوی گێڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌تر پێناسه بكات. من نازانم ئایا نوخبه‌ی ئه‌كادیمیست، رۆشنبیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه هه‌ڵگری ئه‌م گوتاره‌ن له رۆژهه‌ڵات، توانیویانه جۆرێك پارادایمی نوێ به‌م تیۆرانه به‌رهه‌م بهێننه‌وه كه بیكه‌نه‌وه به گژ ئێران‌دا یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده گوێم گرتبێ یان خوێندبێتمه‌وه، پێموانیه. یه‌كێكی تر له‌م كێشانه ئه‌وه‌یه كه ناتوانێ كورد وه‌ك هه‌بوویه‌كی سه‌ربه‌خۆ پێناسه بكات و چیه‌تی و كێیهتی كورد ده‌به‌سترێته‌وه به ڕه‌فتاری داگیركهرهكهیهوه و هه‌رگیز خۆی بۆ خۆی نابێته پرسێكی بوونناسانه‌ی سه‌ربه‌خۆ. له‌ڕاستیدا نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م گوتاره‌دا پێناسه‌كه‌ی بریتییه له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌یه له ژنێك پرسیاری كێیهتی و چیه‌تی خۆی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و باسی مێژووی پیاوسالاری بكات. هه‌روه‌ها نازانرێت پانتایی ئه‌و گێڕانه‌وه گه‌وره‌یه كوێیه كه ئه‌م گوتاره ده‌یه‌وێ به گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاواز دژی بوه‌ستێته‌وه. ئایا جیهانه؟ چوارده‌وڵه‌تی داگیركه‌ره؟ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته یان ته‌نیا جوگرافیای سیاسی ئێرانه؟ چونكه له هه‌ر ئاست و پانتاییه‌كی سیاسی/كولتووریدا كورد ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پرسیاری نوێ. یان بۆ هه‌ر پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كه نه‌كه‌ین؟ ئایا كورد ده‌بێ كوردستان دروست بكات، یان ڕه‌خنه‌گری نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بێت؟ ئایا ده‌بێ گێڕانه‌وه‌ی خۆی دروست بكات یان گێڕانه‌وه‌یه‌كی تر ده‌ستكاری و ئیدیت بكات؟ به‌شێكی زۆری وزه‌ی ئه‌م گوتاره به فاشیست زانینی گێڕانه‌وه‌ی ئێرانیه‌ت به فیڕۆ ده‌چێت، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قبوڵ بێت، كه هه‌موو ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌ك، چه‌پ/ڕه‌خنه‌گری خۆی دروست ده‌كات، ئایا ئه‌م گوتاره نامخاتهوه ناو تهڵهوفێڵهكانی لایبێرنێتی ئێرانییه‌ت ؟
به‌ڕای من ترسێك له‌ناو نوخبه‌ی به‌رگریكار له‌م گوتاره‌دا هه‌یه، كه كو‌لتور و نه‌ریتی چه‌پی سیاسی له رۆژهه‌ڵات له‌ناو نوخبهكانیدا چاندوێتێ، ترس له ناسیۆنالیستبوون! ترس له تۆمه‌تی ڕاستبوون! واپێده‌چێ ئه‌م گوتاره‌ش جۆرێك حاڵه‌تی میانڕه‌و بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕایه‌ڵێك له به‌ینی سۆزێكی چه‌پانه و سۆزێكی نه‌ته‌وه‌یی. ده‌سته‌واژه‌ی چه‌پی كوردستانی. ناسیۆنالیزمی ئینسانی، به‌ره‌ی ئه‌نتی فاشیسیزم له ئاستی ئێران، دیسان به‌رهه‌می هه‌مان سڵكردنه‌وه و ترسولهرزه.
گوتاری ئه‌نتی كۆڵۆنیالیستیش جۆرێك ئه‌خلاقیات و باش و خراپ دروست ده‌كات، كه دیسان ده‌بێته‌وه قه‌فه‌زێك كه كورد نه‌توانێ گێڕانهوهساز بێت. له‌ناو ئه‌م گوتاره‌دا، سه‌رده‌می پێش ڕزگاری خراپ و پاش ڕزگاری باش هه‌یه، له‌ڕاستیدا جۆرێك حكومه‌تی كوردی باش، له خه‌یاڵدانی ئه‌م گوتاره‌دا هه‌یه و ڕیسكهكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو، له‌گه‌ڵیشیدا هه‌موو چه‌مكی نه‌ته‌وه ده‌ڕوخێت. ئه‌مه هه‌مان كێشه بوو كه له‌باشووری كوردستان ڕوویدا و هه‌ڵه‌یه‌ك كه ڕۆشنبیره‌كانی ئه‌و پارچه‌یه كردیان، حكومه‌تی هه‌رێمیان لێ بوو به ستراكتۆری مۆدێرن و ڕه‌فتاره خراپه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌یان به تیۆره‌كانی بیرمه‌ندانی پۆست ستراكتۆریزم، ڕهخنهكرد. له‌گه‌ڵیشیدا نه‌ته‌وه بوو به چه‌مكێكی ماوه‌به‌سه‌رچوو.
كورد له گوتاری ئه‌نتی كۆڵۆنیالیستی نوخبه‌ی كورددا و پاش ڕزگاری، زیاتر له‌و هاوڵاتییه جهزاییره ده‌چێت، كه له پاریس بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته عاشقی میشێل فووكۆ و له وڵاته‌كه‌ی خۆیشی، له به‌رنه‌بوونی گێڕانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی كۆڵۆنیالیزم، ده‌بێته به موسڵمانێكی عه‌یاره بیستوچوار.
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌م نوخبه‌یه نه‌ترسێت و قبوڵی بكات كه خاڵی به‌رامبه‌ر چه‌پ، ڕاست نییه، به‌ڵكو كوردستانه. كوردستانێك كه به دروستكردنی، ڕزگاریش ده‌كرێ.