په‌یوه‌ندی نێوان “ئه‌خلاق” و “سیاسه‌ت” ته‌نیا بابه‌تێكی سه‌رده‌میانه نییه به‌ڵكوو مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له ٢٥٠٠ ساڵ لهمهوپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌شێك له بیرمه‌ندان جه‌ختیان له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان كردوه‌ته‌وه‌و به‌شێكیشیان نكۆڵیان لێكردوه. به‌ڵام پێده‌چێت بۆ به‌رچاو ڕوونی و به‌دواداچوون له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م پڕسه ئاڵۆز‌و له‌مێژینه‌یه ته‌نیا رێگا، وڵام دانه‌وه به كۆمه‌ڵێك پرسیار بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی، مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا سیاسییه یان ئه‌خلاقی؟ چ جۆره دژبه‌ری یان دژایه‌تییه‌ك هه‌یه له نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌تدا؟ ئایا ده‌كرێت بنه‌ماكانی سیاسه‌ت له سه‌ر ئه‌خلاق دابڕ‌ێژین؟ چۆن ده‌كرێت له گێژاوی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا جۆرێك له هاوته‌ریبی له نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌تدا پێكبێت؟ بۆچی رێكخراوهیەکی سیاسی ئامادەیە ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا هه‌ڵپه‌سێرێ؟ یان هۆکاری وەها هەڵپەساردنێک چییە و دەچێتە خانەی کامە رێڕەوی ئەخلاقی سیاسییەوە؟
له‌رووی تیۆرییه‌وه بیرمه‌ندانی ئه‌م بواره دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر چه‌ن روانگه‌ی جیاوازدا. هه‌ر بیرمه‌ندێك هه‌وڵیداوه به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه له مێژووی ئاكاری مرۆڤ رێچكه‌ی بیر و هزری خۆی بكاته سه‌رچه‌شن یان نموونه‌یه‌ك. ئه‌خلاق كۆمه‌ڵێك رێسا‌و به‌ها له خۆ ده‌گرێت كه مرۆڤ چ له ئاستی تاكه كه‌سی و چ له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌وڵئه‌دات ره‌چاوی بكات. ئه‌و رێسا‌و به‌هایانه‌ش له كۆمه‌ڵێك چه‌مكی دووفاقی پێكدێت. وه‌كو درۆ و راستی، جوامێری و ناجوامێری.
جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌خلاق له سیاسه‌ت
پاش ئه‌و شه‌ڕانه‌ی نه‌ته‌وه ئه‌وروپاییه‌كان بۆ چه‌ندین ده‌یه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م پێكه‌وه كردیان و هه‌موو كون و قوژبنێكی ئه‌وروپایان تێوهگلاندو به‌شێك له ئیمپراتۆرییه‌كان یان وڵاتانی سه‌قامگرتووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ئاژاوه كه‌وته نێوانیان، به‌ره به‌ره ئه‌م روانگه لای بیرمه‌ندانی وه‌ك “ما‌كیاڤێلی” په‌ره‌ی سه‌ند كه بۆ سه‌قامگیری وڵات و رێگه گرتن له دابه‌شبوونی تانوپۆی كۆمه‌ڵگا، پێویستە باسی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌خلاق له سیاسه‌ت بێتە ئاراوه. هه‌رچه‌ند وه‌ها تێڕوانینێك ره‌گی له مێژوودا هه‌بوو به‌ڵام ما‌كیاڤێلی یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ئه‌وم بابه‌ته‌ی تیۆریزه كرد‌و هێنایه سه‌ر كاغه‌زو له تۆی كتێبی “میر”دا بۆ یه‌كه‌مجار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات، میر یان ده‌سه‌ڵا تدار پێویست ناكات به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان به ته‌واوی له به‌رچاو بگرێت به‌ڵكوو بۆی هه‌یه ئه‌و به‌هاو رێسا ئه‌خلاقیانه بكاته قوربانی مانه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات. هه‌رچه‌ند ما‌كیاڤێلی ئه‌م كتێبه‌ی تایبه‌ت به بشێوییه‌كانی ئه‌وكات نووسیبوو، ته‌نانه‌ت دواتر له كتێبهكهیتریدا واته “وتاره‌كان” كه له باری ناوهڕۆك و تیۆرییه‌وه زۆر گرنگتره له كتێبی میر، ئه‌ڵێ سیاسه‌ت له‌سه‌ر شانی ئه‌خلاق و ئازادی پێكدێت كه دواتر ده‌په‌رژینه سه‌ری، به‌ڵام زیاتر كتێبی میر ده‌نگیدایه‌وه‌و بووه بنه‌مایه‌ك بۆ رێچكه‌یه‌كی سیاسی كه له‌ودا ئه‌خلاق له سیاسه‌ت جیا ده‌كاته‌وه‌و بووه به به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ پاكانه کردنی سیاسه‌توانان و سه‌ركرده‌ی هه‌لپه‌ره‌ست.
ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌مڕۆكه له جیهان و به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان روو ئه‌ده‌ن تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌یه كه سیاسه‌ت ماناکەی بووه به پیشه‌یه‌كی دهغهڵكارانهی پڕ له فرت و فێڵ و خیانه‌ت و كرده‌ی سێكتاریستی. یانی ناكرێت چالاكی سیاسی و سه‌ركرده‌و بنكردهی وڵات و حیزب له وڵاتی ئێمه‌دا وه‌ها هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه دیسان مانا راسته‌قینه‌كه‌ی سیاسه‌ت كردن بخزێنێته مێشكی تاكه‌وه كه گوایه سیاسه‌تكردن كرده‌یه‌كی به‌تاڵە له به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان . به‌شێكی زۆری ئه‌و ترسه‌ی له سیاسه‌تی فه‌رمی هه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كردەوانەیه كه كه‌سه سیاسییه‌كان رۆژانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، بۆ سه‌ر خودی سیاسه‌ت نییه به‌ڵكوو ترسه له ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری له سه‌ر كیانی گشتی كۆمه‌ڵگا و داڕمانی هه‌موو تانوپۆی كۆمه‌ڵگا. ترسێكی به‌رده‌وام له لای كۆمه‌ڵگا هه‌یه كه سات و شوێنێك له هه‌رچه‌شنه كرده‌یه‌كی سیاسهتوانێكدا هه‌یه كه تێیدا ئه‌خلاق هه‌ڵپه‌سێردرێت.
ئه‌خلاق وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌ت
یهكێكیتر له‌و روانگه گرینگانه‌ی له‌م بواره‌دا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره روانگه‌ی ماركسیستییه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌خلاق وه‌كوو تۆخمێكی جیاواز و دابڕاو له سیاسه‌ت سه‌یر ناكرێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌خلاق به ته‌نیایی هیچ مانایه‌كی نییه و هه‌موو به‌هاكانیشی دابڕاوه له پاشخانی مێژوویی تایبه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تۆخمه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌خلاق ته‌نیا له‌ژێر كاریگه‌ری ناكۆكییه چینایهتییهكاندا مانا وه‌رده‌گرێت و په‌ره‌ده‌ستێنێت. له روانگه‌ی ماركسیستییه‌وه ئه‌خلاقی چینی سه‌رده‌ست و ژێرده‌ست له‌یه‌ك جیاوازه. ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو چینه‌یه كه به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان دیاری ده‌كات. چینی خه‌باتكار یان شۆڕشگێڕیش هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی له‌و كرده‌وه یان “پراكتیسه” سیاسییه شۆڕشگێڕییه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌بێ بۆ رزگار كردنی خۆی، بیگرێته به‌ر. ئه‌و به‌هایانه كه له ده‌ره‌وه‌ی كرده‌ی سیاسی شۆڕشگێڕانه‌وه بێت، ده‌بێ وه‌لا بنرێت، چونكه به پێی ئه‌م روانگه‌یه ده‌بێته كۆسپ له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و كرده‌ی خه‌باتكارانه بۆ وه‌دیهێنانی ئاڵوگۆره بنه‌ڕه‌تییه‌كان. كه‌واته له‌م روانگه‌یه‌دا جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ئه‌خلاقی تاكه كه‌سی و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی. ته‌نیا یه‌ك چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی بره‌وی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌خلاقی چینی خه‌باتكاره.
ئه‌خلاق له دوو ئاستدا
“ماكس ڤیبه‌ر” لایوایه ئه‌خلاق له دوو ئاستی تاكه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا یه‌كده‌گرنه‌وه. به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه ئه‌م دوو ئاسته یه‌كتربڕ بن به‌ڵكوو ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. له روانگه‌ی ماكس ڤیبه‌ره‌وه ئه‌خلاق له ئاستی تاكه‌كه‌سیدا ره‌هه‌ندێكی رههاو ئایدیالیستی هه‌یه، وه‌لێ ئه‌خلاق له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ره‌هه‌ندێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایە كه ئه‌م دوو ئاسته له ئه‌خلاق به‌رده‌وام له ژیانماندا هه‌یه و ناكرێت پێوه‌ره‌كانی ئه‌م دوو ئاسته پێكه‌وه تێكهه‌ڵكێش بكرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه جیاوازی نێوان سیاسه‌توان و كه‌سی ئاسایی له‌وه‌دایه كه كه‌سی سیاسه‌توان ئاماده‌یه به‌ها ئه‌خلاقییه تاكه‌كه‌سی و ئایدیاله‌كانی خۆی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا له‌به‌رچاو نه‌گرێت و ناچار ئه‌بێ مۆركی بێ ئه‌خلاقی باو كه له به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی ئه‌خلاقی تاكه‌كه‌سییه سه‌رچاوه ده‌گرێت، قبوڵ بكات. له‌لای ڤیبه‌ر ئه‌خلاقی سیاسی“به‌رپرسایه‌تی” هه‌ڵگره له ئاست كۆمه‌ڵگا یان جڤاتێكی دیاریكراو، به ئه‌خلاقی ئۆبژێكتیڤ یان رئالیستیش ده‌ناسرێت، به‌ڵام ئه‌خلاقی تاكه‌كه‌سی ته‌نیا له‌ئاست تاك و ده‌رونی كه‌سه‌كه‌دا به‌رپرسیاره. هه‌ر ئه‌م دۆئالیزم و دووفاقییه كه ته‌واوكه‌ری یه‌كتریشن، له روانگه‌ی ڤیبه‌ره‌وه بنه‌مای ئه‌خلاقی پرۆتێستانییه له وڵاتانی رۆژئاوایی.
ئه‌خلاقی سیاسی
هه‌ر چه‌ند ئه‌م سێ روانگه سه‌ره‌كییه و چه‌ندین روانگهیتر له‌م بواره‌دا، هه‌ركامیان به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی باسی ده‌كه‌ن هه‌ڵگری به‌شێك له راستییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌تن، به‌ڵام تا ئێستاش به‌هۆی هه‌بوونی قه‌یرانی جۆراوجۆر كه‌س ناتوانێ یه‌كێك له‌م روانگانه به تاقه سه‌رچه‌شنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بزانێت. بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌مڕۆكه له جیهان و به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان روو ئه‌ده‌ن تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌یه كه سیاسه‌ت ماناکەی بووه به پیشه‌یه‌كی دهغهڵكارانهی پڕ له فرت و فێڵ و خیانه‌ت و كرده‌ی سێكتاریستی. یانی ناكرێت چالاكی سیاسی و سه‌ركرده‌و بنكردهی وڵات و حیزب له وڵاتی ئێمه‌دا وه‌ها هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه دیسان مانا راسته‌قینه‌كه‌ی سیاسه‌ت كردن بخزێنێته مێشكی تاكه‌وه كه گوایه سیاسه‌تكردن كرده‌یه‌كی به‌تاڵە له به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان . به‌شێكی زۆری ئه‌و ترسه‌ی له سیاسه‌تی فه‌رمی هه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كردەوانەی كه كه‌سه سیاسییه‌كان رۆژانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، بۆ سه‌ر خودی سیاسه‌ت نییه به‌ڵكوو ترسه له ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری له سه‌ر كیانی گشتی كۆمه‌ڵگا و داڕمانی هه‌موو تانوپۆی كۆمه‌ڵگا. ترسێكی به‌رده‌وام له لای كۆمه‌ڵگا هه‌یه كه سات و شوێنێك له هه‌رچه‌شنه كرده‌یه‌كی سیاسهتوانێكدا هه‌یه كه تێیدا ئه‌خلاق هه‌ڵپه‌سێردرێت.
له ڕاستیدا به‌ستێنی ئه‌خلاق زۆر له سیاسه‌ت فراوانتر‌و ئابستراكتره. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك بواری به‌رفراوانتر له سیاسه‌ت وه‌ك فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ریش به‌ربڵاوتره. بۆ نموونه ده‌كرێت كه‌سێك بڵێت من سیاسه‌ت ده‌كه‌م، من كاری ئه‌ده‌بی و شیعر ده‌كه‌م ، من كاری فه‌لسه‌فی ده‌كه‌م، به‌ڵام نییه بڵێت من كاری ئه‌خلاقی ده‌كه‌م. چونكه ئه‌خلاق به ته‌نیا خۆی مانای نییه به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ بواره‌كانی تردایه كه مانا زه‌ینی و ئابستراكتهكهی لێ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و ده‌بێته بابه‌تێكی دیاریكراو. به دهربڕینێكیتر ئه‌خلاق به ته‌نیایی هه‌ڵگری هیچ مانا‌و هێمایه‌ك نیه و تایبه‌تیش نیه به سیاسه‌ت یان ئامانجێكی دیاریكراو .
ئه‌خلاق جۆرێكه له روانگه و رێوشوێنی گشتی. وه‌ك چۆن ده‌ڵێین سیاسه‌تی دهغهڵكارانه، سیاسه‌تی درۆ و فرتوفێل، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌توانین بڵێن سیاسه‌تی ئه‌خلاقی. یانی ئه‌و جۆره له سیاسه‌ت كردن كه به‌های ئه‌خلاقی تێدا ره‌چاو كراوه. سیاسه‌تی ئه‌خلاقی جۆرێكه له هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ پانتایی گشتی به جۆرێك رێكبخرێت كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌بێته داڕمان و له‌باربردنی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی. له‌هه‌مانكاتیشدا به هۆیی بزۆزیی و بگۆڕی ناوكۆی سیاسه‌ت ناكرێت كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری نه‌گۆڕ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی له ئاستی جیهانی و یونیڤێرساڵدا دابتاشین. به‌ڵكوو توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی ره‌فتاری سیاسی كه به‌های ئه‌خلاقی تێدا ڕه‌چاو كرابێ، ته‌نیا به پێی ئه‌و ژینگه‌یه دیاری و پێناسه ده‌كرێت كه تێیدا كاری پێده‌كرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌ڵام چۆن ده‌كرێت تاكێكی ئاسایی كه ده‌بێته چالاكی سیاسی و سیاسه‌توان پێملی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان بێت. به كامه به‌ڵگه و ئارگیومێنت ده‌كرێت سیاسه‌توانانی لای ئێمه رازی بن كه له كاروباری سیاسی‌دا ره‌چاوی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان بكه‌ن؟ بێگومان جێگربوونی وه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتێكی سیاسی، وانه‌یه‌ك یان ئه‌ركێكی ئایدیال نییه. به‌ڵكوو ته‌نیا له رێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی بابه‌تیانه‌و ئۆبژێكتیڤهوه دێته دی و تاكی سیاسه‌توانی پێ رازی ده‌بێت.
هۆلدێرلینی شاعیر ده‌ڵێ له هه‌ر كوێ مه‌ترسی هه‌بێت، رزگاركهریش هه‌ر له‌وێیه. به‌م پێیه ئێمه ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه لای ما‌كیاڤێلی. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ناوبانگه خراپه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌یه، له كتێبی وتاره‌كاندا به تێروته‌سه‌لی باسی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌ت ده‌كات. ئه‌و له‌و كتێبه‌دا باس له په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌خلاق ده‌كات و لای وایه مانه‌وه‌یه‌یان گرێدراوی یه‌كتره. ئه‌و لایوایه هیچ رێكخستن و رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی ناتوانێ سه‌قامگیر و بێ قه‌یران بێت ئه‌گه‌ر پشتگیری له ئازادی تاكه‌كان نه‌كات. ئه‌وه تاكی ئازاده كه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری سیسته‌م یان رێكخستنێكی سیاسی. هه‌ر چه‌ند ئه‌و وه‌ك لیبراڵه‌كان بڕوای به‌وه نییه كه هاوسۆزی بۆ ئازادی له ناخی تاكدا بێت. به‌ڵكوو لای وایه كه ئازادی ده‌بێت له ناخی مرۆڤ یان تاكه‌كاندا بچێندرێت. هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ش ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌و رێكخستنهیه كه ده‌بێت یاسا‌و رێساكان وا دابڕژێنێت كه ئازادیی تاكه‌كان مسۆگه‌ر بكات و پێشێل نه‌كرێت و به‌ره‌به‌ره مێنتالیته‌ی ئازاد له مێشكی تاكه‌كاندا جێگیر بكات. كه‌وابوو ئه‌وە رێكخستنه سیاسییه یان سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌یه كه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی جێبه‌جێ ده‌كات واته، خه‌ڵك به‌ره‌و ئازاد بوون ئاراسته ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌ش به هۆكاری مانه‌وه‌ی هه‌ر رێكخراوه‌یه‌ك ده‌زانێت. له هه‌مان كاتیش‌دا ما‌كیاڤێلی ئاماژه به وته‌یه‌كی ئه‌فلاتون ده‌كات كه نابێت كه‌سێك كه یاسا بۆ هه‌ر رێكخستنێك داده‌ڕێژێت خۆیشی ببێت به جێبه‌جێكاری ئه‌و یاسایانه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ری كه‌وتنه مه‌ترسی ئه‌خلاقی سیاسی و له ئه‌نجامیشدا داڕمانی ئه‌و رێكخستنه هه‌یه.
ئه‌خلاقی كۆیله‌كان بریتییە له زمانلووسی، هه‌لپه‌ره‌ستی، ترسنۆكی، خۆهه‌ڵواسین، سواڵكه‌ر سفه‌تی و زیاتر له هه‌موویان درۆ كردن. سه‌رده‌ست بوون و بره‌ودان به ئه‌خلاقی كۆیله نه‌ك ته‌نیا سیاسه‌ت كردن ده‌كاته دهغهڵبازی به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی هه‌ر رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی و هەمان رێکخراوەش لە دەرەوه‌ی ژینگەی سیاسی خۆی، دەکاتە کۆیلەی خەڵک و رێکخراوەیتر.
ئەو هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا كه ئێمه‌ی تێداین په‌تای هه‌ڵپه‌ساردنی ئهخلاقە لە سیاسەتدا. پەیوەندی ئەخلاق و سیاسەت کوردستان بەدەر نییە لەو کولتورەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە. پێناسە کردنی پەیوەندی ئەخلاق و سیاسەت لەم ناوچەیە رەگە سەرەکییەکەی ئایینیە. واتە رێبازی “وەحدەت وجودی”. ئەم رێبازە فیکرییە رێڕەوی ئەخلاقی و پەیوەندی ئەخلاق لەگەڵ بوارەکانی تر ژیاندا دیاری دەکات.
کورت و پوختەی رێبازی وەحدەت وجودی ئەوەیە کە لە جیهاندا جگە لە خودا هیچ کەس و بوونەوەرێک هەبوونی نییە، هەموو کەس و بوونەوەرەکانی تریش کاتێ ما‌نایان دەبێ کە لە خزمەتی خودادا بن و بەرەو ئەو هەنگاو بنێن. هەموو کەس دەبێ لە پێناو گەیشتن بەودا یەک بگرن و تەنیا لەگەڵ ئەودا هەبوون و شۆناسیان هەیە. فرەچەشنی و بیری جیاواز لەم رێڕەوەدا مانای نییە و رێگەپێدراو نییە، و لە ئەگەری وەستانەوە بەرامبەری و قەبوڵ نەکردنی ئەو رێبازە، دەکوژرێی و لە ناو دەچی.
بەشێکی زۆر لەو رێکخراوە سیاسییانەی لای ئێمە تەنیا بە نێو و نیشان رێکخراوەن، لە ناوەڕۆکدا وەک سێکتێکی ئایینی کار دەکەن. هەر هەمان فکری وەحدەت وجودی بەڕێوەیان دەبات. بە تایبەت ئەو رێکخراوەی تەنانەت دەست بۆ چەکیش دەبات بۆ لەناوبردنی ئەو کەسانەی ئامادە نین پێملی بڕیارەکانی بن. لەوێ هەموو شتێک لە پێناو کەسێک یان لۆژێکی بنەماڵەییدایە.
”هانا ئارێنت” جیاوازی دادەنێ لە نێوان دەسەڵات و توندوتیژیدا. ئەو کورسی و پێگەیەی لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا هەوڵی بۆ دەدرێت بەدەستی بێنی یان وەک موڵکی شەخسی هەتا هەتایی بیپارێزی تەنیا کاتێک دەکرێ وەک دەسەڵات لە قەڵەمی بدەی و شەرعیەتێکی رێژەیشی بۆ دەستەبەر کەی کە بۆ مسۆگەر کردنی دەست نەدەیتە چەک و توندوتیژی و کوشتن. وەها حکوم کردنێک نەک تەنیا نێوی دەسەڵات نییە بەڵکوو توندوتیژییە بە هەموو رەهەندەکانی هێمایین و ئۆبژێکتیڤییەوە.
گرتنەبەری وەها رێچکەیەك لە سیاسەت کردن لە چوارچێوەی رێڕەوی وەحدەت وجودیدا هەڵپەساردنی ئەخلاقی سەردەمیانە یان کانتییە و برەودانە بە ئەخلاقی کۆیلایەتی. ”فرێدریش نیتشه” له كتێبی باڵاتر له خێر و شه‌ڕدا ده‌ڵێ ئه‌خلاقی كۆیله‌كان بریتییە له زمانلووسی، هه‌لپه‌ره‌ستی، ترسنۆكی، خۆهه‌ڵواسین، سواڵكه‌ر سفه‌تی و زیاتر له هه‌موویان درۆ كردن. سه‌رده‌ست بوون و بره‌ودان به ئه‌خلاقی كۆیله نه‌ك ته‌نیا سیاسه‌ت كردن ده‌كاته دهغهڵبازی به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی هه‌ر رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی و هەمان رێکخراوەش لە دەرەوه‌ی ژینگەی سیاسی خۆی، دەکاتە کۆیلەی خەڵک و رێکخراوەیتر.