قەیرانی بکەر( سوژە)، ئاسۆگەکانی توانایی کاریگەری دانان، بەشی ١

ژمارەی بینەر 1611

2023-04-20

 

چەند پرسێک لەسەر تیۆری رەخنەگرانەی سوژە

ئالێکس دێمیرۆویچ 

وەرگێران لە ئالمانییەوە: سالار پاشایی/ ئەمین سورخابی

 

ئەوە سی ساڵ دەبێت کە شێوازی بەرهەمهێنانی کاپیتالیستی و کۆمەڵگا، سەرلە نوێ بەگشتی رێکدەخرێتەوەو بێچم دەگرێت. لە نێو ئەم بابەتە ستراتێژیکانەدا ئارگومێنتی نیولیبراڵەکان زاڵە کە خۆی لەگەڵ ئایدیالۆژی نیۆکۆنزێرڤات، ئۆتۆریتەی راسیستی و مەسیحییە هەزارەگەران رێکدەخات، کە تێیدا بازاڕ وەک خودا و رکابەریی وەک چارەسەر رەچاو دەکرێت. بەناوی تاکگەراییەوە، توانایی کاریگەری دانان و ئازادی وەک پێویستییەک باس دەکرێت، پشتێونەکان قایمتر بکرێت، پێملی رێسای بازاڕ بیت و بە پێی تایبەتمەندی شوێن خۆ لەگەڵ توانایی رکابەری رەها( بازاڕ) هاوتەریب کەیت. داوای جۆرە هاوتەریبییەک دەکرێت کە گرێدراوی خۆسەری، تاکگەرایی و ئازادییە. بە ئاشکرا  هەوڵ دەدرێت  ئازادی هاوڵاتی لە گەڵ خۆهاوتەریبکردنە (ئابورییەکە) سەرلەنوێ هاوسەنگ بکرێتەوە.

سازانی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی فۆردیستی بۆ ئەو یاسا لەمێژینە دەگەڕایەوە کە عادەتی کۆمەڵێک خەلکی راهاتوو بە ژیانی هاوبەش بوو. ئابووری و سیاسەت، بوون بە پێشمەرجێک کە ئەم راهاتنە کۆلێکتیڤە، سەقامگرتو و پلانمەند و هاوسان بێت.  بۆ بەردەوام بوونی ئەم وێکچوون یان هاوسانییە،  جۆرە سەرچەشنێکی هاوتەریبی ئابووری و سیاسی و کولتوری پەرەی پێدرا کە بریتییە لە : کارخانە وەک لەشکری کرێکاران و سیستەمی سۆشیال وەک  کۆمەڵی هاوپشتی  تاکەکان لەگەڵ راهاتنە بەراوردکراوەکانی ژیانی رۆژانە، پیشەسازی کولتور لە فورمی نیشتەجێ بوون یان سەرچەشنی کاتی رابواردن.  تاکگەرایی رەها و بەرخۆری زاڵ بوو. ئازادی پێکهاتبوو لە هەڵبژاردن لە نێوان کۆمەڵێک بژاردە کە جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبوو وەک: ئۆتۆمبیل و ساردکەرەوەو جلشۆرە جۆراوجۆرەکان.  ژیانی رۆژانەش لەگەڵ ئەو بژاردانە بە شێوازێکی رەها گرێ درابوو.  تاکەکان  پێڕەوی نۆرمێکی دیسیپلینیزەکراو بوون کە  تێیدا  پێویست بوو ژیانیان  بە شێوەیەکی  پێرفێکسیونیزم رێکبخەن. بەم مانایە  تێگەیشتن لە کۆمەڵگا، بریتی بوو لە یەکەیەک کە  یارمەتیدەری  زانستی کۆمەڵایەتییەو هەروەها لەباری سیاسیشەوە پلانمەند  و بەرنامە بۆ داڕێژراوە  وەکوو:  تەکنیکی کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی، پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیکی، گەشە کردن،  دەرفەتی کار بۆ هەمووان. دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان  و بەهای یەکسان لە ژیاندا، ئامانجی کردەی سیاسی بوو.  هەموویان پێویست بوو کە لە رێگەی  باشترین رێگە چارەی زانستیی تەکنۆکراتی پێناسەکراوەوە بەرەو داهاتوو  ئۆرگانیزە بکرێت.

دەمارگرژی، هاوتەریب کردن( لەگەڵ بازاڕ) و وێکچواندنی شێوازی ژیان لە فۆرمی کۆلێکتیڤی بەربڵاودا بەرتەسک بوو وە هەروەها لە لایەن رەوتێکی روولە گەشەی شۆڕشگێڕانەی کولتوری و  وردە کولتوریییەوە هاوڕێیەتی دەکرا کە لە ناوەندەکەیدا، ویستی خۆسەری و تاکگەرایی و جیاوازی  سەری هەڵدا بوو: ئاواتێک کە بەبێ ترس بتوانی جیاواز بیت. ستراتێژی نیۆلیبڕاڵەکان، فۆڕماسیۆنی کۆمەڵگای کاپیتالیستی قۆناغ بە قۆناغ گۆڕی، بۆ ئەوەی زۆرێک لەم ئامانج و وێناکردنانە بگرێتەبەر،  تاوەکوو بەمجۆرە سەرلەنوێ بەرهەمهێنانی سەرمایە بۆ زیاتر کەڵک لێوەرگرتن بخاتەگەڕ.

نیۆلیبرالیسم بەڵێنی بەدیهاتنی ئازادی، تاکگەرایی و سەربەستی ئەدات. هەروەها هەوڵی چڕکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان تاک و گرووپەکان، نیوان فۆڕمە جیاوازەکانی ژیان و  بواری کولتوری ئەدات. هاوکات ئەوە بە گوێی تاکەکاندا ئەدات کە چیدی ئارامی و ئاسۆیەکی سەقامگرتوو و چاوەڕوان کراو بوونی نییە.  جۆرە مێتافیزیکێکی لێڵ زەق دەکرێتەوە کە تێیدا بە پێی ستراتێژی سوڵتە، دۆخی شارۆمەندی بریتیە لە: هەلومەرجی دژواری تاکەکان بە درێژایی ژیان، بەردەوام بوون لە کێبەرکێ،  لە دۆخە ناڕوونەکاندا کەوتنە هەوڵدانێکی پچڕپچڕ و بەردەوام بو دەستەبەر کردنی  ماناو ئاسۆگەیەکی نوێی ژیان، تاوەکوو بەمجۆرە دەرکەوتە قەیراناوی و نێگەتیڤەکانی دەستپێڕاگەیشتن بە سەروەت بکەوێتە ئەستۆی خۆیان(تاکەکان) و شانس و نەسیب دەبێتە بیرکردنەوەی زاڵ.  (بڕوانە دێمیرۆڤیچ١٩٩٧ و ٢٠٠١).

مافە سیاسییە دەستەبەرکراوەکان لە بار دەبرێن. سەرەڕای ئەوەی تاکەکان کەرەستەیەکی کەمیان لە بەردەستدایە، بەڵام داوایان لێ دەکرێت تاکو خۆیان بەرپرسایەتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و پلان بۆ ژیانیان دابنێن. هەرچەن هەمووان ئەم راستییە دەزانن، بەڵام خۆی لی نابوێرن و سەرلەنوێ هەوڵی بۆ ئەدەنەوە. ئەگەر وا نەبێت، یاسای وەدیهاتنی خەونەکانی تاک لە رێگەی هەوڵەکانی خۆیەوە دەکەوێـتە بەر هەڕەشە. یاساکەش بریتیە لەوەی کە: ئەگەر تۆ هیچ هەوڵێک نەدەی کە چارنووسی ژیانی خۆت بە دەستەوە بگری، تۆ لەگەڵ هەلومەرج و پێشمەرجگەلێک بەرەوڕوو دەبیت کە لێی دەترسی. تاکەکان تەنیا بە مەرجێک  دەتوانن چاویان لە پشتیوانی کۆمەڵگا بێت کە لە هەوڵی یارمەتی بۆ خۆیارمەتی کردن بن. سەربەستی تاکەکان لە هیواو خەونێکەوە دەگۆڕدرێت بۆ هێنانەئارای داخوازییەکی جیاواز و هەڵگری جەبر. ئەو هاندەرانەی کە دەبن بە ئۆتۆریتەی رەها بریتین لە سەربەست بە، بوێرانە بیر بکەوە، بەهیوا بەو سەربەخۆ هەڵسوکەوت بکە. ئەگەر تۆ یارمەتی خۆت نەکەیت، کەس یارمەتیت ناکات.  وتەیەکی باو هەیە کە خوێندکارانی ساڵی یەکەمی زانکۆش بڕوایان پێیەتی، دەڵێ کە لە کۆمەڵگای تاکتەوەردا هەرکەسە و بۆ خۆی تێدەکۆشێت، هەموو چاوچنۆک و خۆپەرەستن و ئامانجێکی هاوبەش بوونی نیە. هەروەها هەموو کەس دەیهەوێت لەسەر حسێبی ماندوویەتی ئەویتر خۆی بژیێنێت و خۆ دەوڵەمەند بکات. ئامانجی هاوبەش، شێوەی ژیانی هاوبەش تاکەکان لەیەک دادەبڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان، کاڵاکان، تاڵان کردنی سەرچاوەکان و سەرمایە و کار، رۆژانە لە رێگەی چەند هەزار کۆمپانیاوە لە هەموو جیهاندا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

بەڵام ئایا ئەمە لۆژیکیە کە تا بچووکترین رەهەندەکانی ژیانی تاکەکەسی تاکەکان گیرۆدەی پێوەندی بازاڕ و ئابووری بن؟ چی بەسەر تاکەکان و بە سووژە بوونیان دێت ئەگەر تایبەتمەندییەکانیان وەک کەرەستەیەک بۆ وەدەستهێنانی زۆرترین دەسکەوت، گەرەنتی کردنی مانەوەیان و تواناییە سوبژێکتیڤەکان، ببێت بە هێمایەک بۆ راگرتنیان وەک سوپێرمارکتێکی پڕبەها و هەروەها ئەو هەڕەشەیشیان لەسەر بێت کە کڕیار و بەهای شیاوی خۆیان بۆ دەستەبەر نەبێت؟

سووژەکان لە سیستمی کاپیتالیستی سەرلەنوێ رێکخراوی نیولیبراڵ تووشی چی ئەبن؟ چۆن دەست بەسەریاندا دەگرێت و ئاڵوگۆڕیان بەسەردا دێنێت؟ تاکەکان بەو جۆرەی کە لێیان رادەبیندرێت چۆن لە پێوەندی خۆیان لە ئاست ئەو کۆمەڵگایەدا کە تێیدا لەگەڵ ئەو دەژین و چۆن لە پێوەندی خۆیان لە شەڕی مانەوەیان بە تەنیایی لە نێو کارخانەکان، لە دەوڵەت و لە ناوچە جیاوازەکان تێدەگەن؟ چۆن ریتمی کار لە بگۆرییدا بێت، سنوورەکانی نێوان کار و کاتی حەسانەوە لە ئاڵوگۆڕدا بێت، چۆن چاوەڕوانییە نەگۆڕەکان ماناکانی خۆیان لە دەست ئەدەن و پلانەکانی ژیان لەگەڵ دیاردە نوێیە ناڕوونەکان هاوتەریب دەبن؟  ئەوەی کە ژنان لە بەستێنێکی مێژوویی نەناسراو لە پەروەردە لە پڕۆسەی بڕیاردان و ئیرادەی سیاسی لەم بوارەدا بەشداریان هەیە یان لە هەموو ئاستێکی هیرارشی کاریدا سەرقاڵن ـ هەڵسوکەوتی پیاوانە لە ژیانی تاکەکەسی و گشتیدا کە زەقترە، چۆن دەکەوێتە بەر رەخنە؟   چۆن نۆرمە حاشاهەڵنەگرە هێترۆسێکسۆیڵە چەقبەستووەکان واتای خۆیان لە دەست ئەدەن و پۆلێنبەندی جنسییەتی وەک باوکسالاریی، هەڵسوکەوتی سێکسی، توندوتیژی و داسەپاندن، بەناچار دەبێ سەر لەنوێ پیناسەو بایەخدار بکرێنەوە؟ ئەوەی کە فۆڕمەکانی بنەماڵە دەگۆڕدرێت و رێژەی جیابوونەوە خێزانییەکان لە سەرەوەیە، ئایا فۆڕمەکانی دیکەی پێکەوەژیان بارودۆخی بنەماڵەکان قورستر ناکات. ئایا پڕۆسەی پەروەردەی رێکخراوەتەوەر وەها رێکنەخراوە کە ریتمی رەچاوکراوی بیۆگرافی لە سەردەمی منداڵییەوە هەتا قوتابخانەو پێش زانکۆ یان پاش زانکو و ئیش و سەرەنجام خانەنشینی تووشی ئاڵۆزی ببێت؟  ئایا بازنەی چالاکی کولتوری، تەکنۆلۆژی، پێوەندی، ئابووری، ئێکۆلۆژی و سیاسی زۆر بەربەڵاو نەبووەتەوە و بە شێوەیەکی مەجازی گۆی عەرزی نەتەنیوەتەوە؟ ئایا ئەمە مانایەکی نوێیە لە ئازادی کە تاکەکان هەموو رۆژێک بە تامەزرۆییەوە دەستەبەری دەکەن؟ لەوانە: خۆبەرپرسیاریەتی، سەربەستی، خۆبژێوی، هێمای کاری پارێزراو و سەربەخۆ. یان بابەتەکە ئەو داواکارییانەیە کە سەرهەڵدەدەن و دەتوانن خۆیان لەگەڵ کاتتدا بگونجێنن یان ئەو داواکارییە گەورە نەگونجاوانەیە کە تاکاکەن لە رێگەیانەوە ناتوانن رەوایی خۆیان بەدەست بهێنن؟ ئایا تاکەکان دەتوانن وەک سوژەیەک ئەم گۆڕانکارییانە وەک چرکەساتەکانی توانایی کاریگەریی دانانی خۆیانی لە قەڵەم بدەن؟ بەڵام رۆڵ گێڕانیان لە وەها پڕۆسەیەکی کاریگەریی دانان، جێی گومانە. ئایا ئەوان نابێت چی دی هەست بە بەهێزبوونێکی نائاسایی بکەن؟  ئایا ئەوان خۆیان لە دۆخی ناڕووندا دەبیننەوە کە وەک چالێنجێکی سەرنجڕاکێش سەیر دەکرێن و تێیدا ژیانیان مانایەکی نوێی پێدراوە. ئایا کاردانەوەی تاکەکان بە پێی سەرچەشنێکی گونجاوی وەک ترسە؟ هەرکەس خۆی لەگەڵ یاسا ئابوورییەکان رێک نەخات، ئەمڕۆکە بە خێرایی لە نێو ناچێی، بەڵام دەبیت بە کەسێکی بێ چین یان بێ تەبەقە. درگای بوون بە ئاسۆسیال و کریمیناڵ بوون، واتە خۆبواردن لەوەی لەگەڵ رەوتەکە بکەوی، دەبێتە هۆی دڕدۆنگییەک کە پێتوایە کۆمەڵگا تۆڵەت لێ دەکاتەوەو هێشتا لە برسیەتیا نەمردووی، پێویستت بەوە دەبێـت لە ژێر پردەکاندا بخەوی. ترس لەوەی لە کۆمەڵگا پەراوێز بخرێیت بەڵام بایکۆتە کۆمەڵایەتییەکانی هاوکێشە ئابوورییەکان لەگەڵ تابۆیەکی دیکەدا دەروونی بووەتەوە، لە داڕوخان لە تەنیاییدا(ئادۆرنۆ 1955:47) تاکەکان هەڵدێن لە پێوەندییە تایبەتە بەکۆمەڵە بەرتەسکەکان، هەروەها لە کۆمەڵە راسیستییە ئیتنیکییە ئایینییە ناوچەیی یان نەتەوەییەکان، ئەگەرچی ئێستە وادیارە وەها فۆڕمێکی بە کۆمەڵی دواکەوتوو لە پڕۆسەی بوون بە  کۆمەڵگای جیهانی مانای خۆی لە دەست داوە. ئایا وەها دواکەوتووییەک کاتییە؟ پۆتانسییەلی وەها دواکەوتووییەک چەنێک مەترسی دارەو لە لایەن کێوەو بە چ مەبەستێکی سیاسی دەتوانرێت ئەمە بە کار بهێندرێت؟ رەنگە ئەمە لە هەمووی گرنگتر بێت: چی بەسەر مافەکانی ئازادی و سەربەستی دا دێت ئەگەر ئێستە هەڵگری ئەم چەمکانە بن کە تێیدا سووژە وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی لە داواکاریی تەریککەوتنەوە لەوانی دی،  بە تاکەکەسی کردن و دەستەبەر کردنی سوڵتەی هاوپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، کێبەرکێ و پاراستنی هەیمەنەی پیاوان رەچاو بکرێت؟ ئایا سوژەکان شیاویی خۆیان لە دەست ئەدەن ئەگەر لە پڕۆسەی کۆمەڵایەتییدا پێگەیەکی ئەتۆیان نەمێنێت، ئایا دەتوانن ئیمکانەکانی کاریگەریی دانانیان پێناسە بکەنەوە یان ئەگەرکانی وەدیهاتنی رزگاریی لەدەست دەچن؟

سەبارەت بە هەبوونی سوژە و سنووردار کردنی ئازادی و هەروەها پەرەسەندنیان لە رێگەی بەجیهانی بوون و سەرلەنوێ ڕۆنانی لیبڕاڵ تەوەری  شێوازەکانی ژیانی تاکەکان لە ساڵانی رابردودا، کۆمەڵێک لێکدانەوە کەوتوەتە ڕوو کە تێگەیشتنی نوێ لە بەسوژەبوون، خۆی لە کۆمەڵێک فۆرمولی وەک: من یان خودی ئابووری تەوەری کاپیتالیستی یان خاوەن کۆمپانی هێزی کاردا دەبینێتەوە.

بەسوژە بوونی تاکەکان بەتایبەتی وەک فاکتۆرێکی ئابووری دەبینرێت. لە پەرەدانی رەوتی تەیلۆریستی(ئابووری) کە بە هیچ چەشنێک پەرەسەندووترینیان نییە، بەڵام وەک مودێلی هاوشێوەی رێکخراوەیەکی تایبەت بە کار بووە، بەکەڵک وەرگرتن لە پلانداڕشتن لە سەرەوە(هیرارشی)، دابەشکردن و ستانداردیزەکردنی پرۆسەی کار، کرێکارانی وەرزی لە بوون بە سوژە بێبەش دەکران و لە رێگەی پیشەسازی کولتوورییەوە بۆ پانتای کاتی حەسانەوەی رێکخراو دەگوازرانەوە، بەجۆرێکە لە ئەزمونی هێزی کار خۆ دەبوێردرا. بەمجۆرە کەمتەرخەمی و بێمانایی هێزی دەگرت و بە شێوازێکی فرەچەشن، پرۆسەی کاری کاپیتالیستی بێچمی دەگرت.  ئاکامەکانی بریتی بوون لە ناکارامەیی، نافەرمانی و خەباتی بەرفراوانی هێزی کار دژی سیستەمی کۆمپانی تەوەر، دژی کۆنتڕوڵ لەسەرەوە، دژی جۆری دابەشکردنی کاتو هەروەها دژی خاوەنکار. لەبەرامبەردا ستراتێژی نوێی بەڕێوەبردن، ساخ بوو لەسەر ئەوەی کە شیاوی سوژە بوون وئەزمونەکانی کار وەک پۆتانسیەلێکی بێکەڵکی رەوتی بەرهەمهێنان رەچاو بکات. بەسوژەبوونی گرێدراوانی موچە بەرەو ئاراستەیەک پاڵ دەنران کە تێیدا لەرێگەی مێکانیزمە نوێیەکانی بازارەوە، تاکەکان هان دەدران تا  پێملی پەیوەندییەکی رکابەری تەوەری (ئابووری) لەگەڵ یەکتر بن. سوژەکان  دەبوو خۆیان بەڕێوە بەرن و ئەرکەکانی خۆیان وە ئەستۆ بگرن. لەو پێناوەدا چاوەڕوانی کۆمەڵێ توانایی لەبواری کۆمەڵایەتی، پەیوەندی، داهێنان، دەروەستی و ئەنگیزە، لە تاکەکان دەکرا. گرێدراوانی موچە بەرەو ئاراستەیەک هان دەدران کە تێیدا بەرپرسیاریەتی باشترکردنی هێزی کاریان و پوتانسەیەلی بەرهەمهێنانیان وەک ئەرکێک بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان لە ئەستۆ بگرن. هەرچەشنە هەڵسوکەوتێکی کاریی جیاواز لەمە یان هەر چەشنە مێنتالیتەیەکی کاری جیاواز لەمە پەسەندکراو نییەو وەک داڕمانێکی دەروونی لەقەڵەم دەدرێت.

ئەم چەشنە فۆڕمە نوێیانەی کار کاریگەرییان هەیە لە سەر هەڵسوکەوتی تاکەکان لەگەڵ یەکتری. بەم پێیە کاترین رۆگلا لە وتووێژێکدا ئاماژە دەکات بە هەلومەرجی کرێکاران لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی.  پەرەستاری بەساڵاچووان „گلەیی لە پێوەندیی دووراودوور هەیە. پێیوایە دەتوانیت سەرەڕای هەلومەرجی دژواری کاری دەکرێت ژیان بەسەر بەریت، بەڵام بۆ ژیانی ئاسایی بنەماڵەیەک ئەستەمە“.(Rögla 2004: 70) بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەری لەگەڵ خۆی دەدوێ و دەڵێ „ژیانی تاکەکەسی بوونی نیە بەو جۆرەی ئەو لێی تێ دەگەیشت.  بەڵام نا، ئەگەر پرسەکە لەگەڵ خۆت تاووتوێ بکەیت، بەو مانایەیە کە ژیانێکی تاکەکەسی بوونی هەیە “(Ebd.:72f.)

لەهەڵسوکەوتی ئابووریتەوەر لەگەڵ خۆت دا کە پێوەرەکانی کەسایەتی خۆت وەک سیڤی رەچاو دەکات کە کەسییەتیت لە شوێنی کار کاتێک مانا پەیدا دەکات کە ئاستی تواناییەکانی رکەبەرایەتیت دیار بن کە دەبێتە هۆی وەئەستۆ گرتنی بوارە جۆراوجۆرەکانی پێوەندیی دەروونی لەگەڵ خۆت و ئەوانی دی. لە سنوورە بگۆڕەکانی نێوان میراتی پانتای گشتی و تاکەکەسی، دەریخست کە کابرایەک لە کاتی پڕ کردنەوەی فۆڕمی سۆسیال بە ناچار بژاردەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی واتە "مەگدا"ی هەڵبژارد. کەسێک وەک ئەو کە بوودجەی ژیانی تاکەکەسییەکەی بریتیە لە حەفتا هەزار فڕانک، هێشتا بڕێک قەرزارە. (کەواتە بێ مانایە و ناکرێت چاوی لەسەر داپۆشی) لەم پێوەندییەدا مەگدا هەموو ساڵێک زۆرتر ئاواتی وەها نمایش کردنێکی هەبوو. ئەمە راست نیە کە هاوسەری مەگدا ئەو شانسەی بۆ پێداچوونەوە بە هەڵەکانی پێ نەدابێت. میرات بەشێکە لە ژیانی تاکەکەسی و دادپەروەرانەشە گەر وەکوو بڕیارێکی تاکەکەسیش چاوی لێ بکرێت. لە بەرامبەردا ئەو کۆمەڵێک وتووێژی بی پلانی لەگەڵ مەگدا بەڕێوە برد. تەنانەت لە بارودۆخگەلێکی دیکەدا دەیتوانی ئەزموونی درێژماوەی پێکەوەکارکردنیان و بەڵگەی وەفادارییەکەی لە بەرچاو بوایە و مەجال و دەرفەتێکی زۆرتری بۆ بڕەخساندایە.(سوتێر 2004: 73 ف)

بەڵام ئایا ئەمە لۆژیکیە کە تا بچووکترین رەهەندەکانی ژیانی تاکەکەسی تاکەکان گیرۆدەی پێوەندی بازاڕ و ئابووری بن؟ چی بەسەر تاکەکان و بە سووژە بوونیان دێت ئەگەر تایبەتمەندییەکانیان وەک کەرەستەیەک بۆ وەدەستهێنانی زۆرترین دەسکەوت، گەرەنتی کردنی مانەوەیان و تواناییە سوبژێکتیڤەکان، ببێت بە هێمایەک بۆ راگرتنیان وەک سوپێرمارکتێکی پڕبەها و هەروەها ئەو هەڕەشەیشیان لەسەر بێت کە کڕیار و بەهای شیاوی خۆیان بۆ دەستەبەر نەبێت؟ کارل پولانی (1978.19) لە ساڵەکانی 1940 ئاگاداریی دا کە رەوتی بە کۆمەڵایەتی بوون، بەتەنیا لەسەر بنەمای بازاڕی خۆرێکخراوی خۆسەپێنەردا، مرۆڤ و شارستانییەت بەرەو داڕووخان دەبات. وەها دەرەنجامێک دەچێتە خزمەتی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی نیۆلیبراڵی کاپیتالیزم. لەگەڵ وەها ئاڵوگۆڕێکی خێرا لە کاتی کار، پڕۆژەکان، شیاوییەکان، زانیاری، بەرژەوەندییەکان، پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، شوێنەکان و عادەتەکانی ژیانی رۆژانە، هەروەها فۆڕمە هاوشێوەکان و خۆچوواندنی سەرلەنوێی ژیانی رۆژانە وەکوو شەمەندەفەر، فڕۆکە، ئۆتوبان، ژووری هۆتێل، جل، رێستورانت، کافی شۆپ، فرەچەشنی خواردن، عادەت و هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتییەکان تاک بەروە مۆدێلێک لەم ژیانە پاڵ دەنێت.

نیۆلیبرالیسم بەڵێنی بەدیهاتنی ئازادی، تاکگەرایی و سەربەستی ئەدات. هەروەها هەوڵی چڕکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان تاک و گرووپەکان، نیوان فۆڕمە جیاوازەکانی ژیان و  بواری کولتوری ئەدات. هاوکات ئەوە بە گوێی تاکەکاندا ئەدات کە چیدی ئارامی و ئاسۆیەکی سەقامگرتوو و چاوەڕوان کراو بوونی نییە.  جۆرە مێتافیزیکێکی لێڵ زەق دەکرێتەوە کە تێیدا بە پێی ستراتێژی سوڵتە، دۆخی شارۆمەندی بریتیە لە: هەلومەرجی دژواری تاکەکان بە درێژایی ژیان، بەردەوام بوون لە کێبەرکێ،  لە دۆخە ناڕوونەکاندا کەوتنە هەوڵدانێکی پچڕپچڕ و بەردەوام بۆ دەستەبەر کردنی  ماناو ئاسۆگەیەکی نوێی ژیان، تاوەکوو بەمجۆرە دەرکەوتە قەیراناوی و نێگەتیڤەکانی دەستپێڕاگەیشتن بە سەروەت بکەوێتە ئەستۆی خۆیان(تاکەکان) و شانس و نەسیب دەبێتە بیرکردنەوەی زاڵ.

لە لایەن هاوڕێ و هاوژین و منداڵانەوە وەها گەمارۆ دەدرەێی کە بتوانی ئەزموون و زانیاری و بەستێنی کۆمەڵایەتی و هاوسۆزیەکان بە خێرایی بگۆڕی. لە وەها گۆڕانکارییەکدا خۆلقاندنی دەرفەتێک بۆ بەخۆداچونەوەو وبەرەوڕوبوونەوەلەگەڵ خۆت زۆر ئەستەمە. کارکردی سوژە کە پێکهاتەکەی بریتییە لە ئەزموونی بیر و جەستە، ئەزموونێک کە هەوێنی ئاراستەکردنی داهاتوویەتی، تووشی شڵەژان دەبێت. ریچارد سێنێت لەمبارەوە ئاماژە بە هەڕەشەی کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی کاپیتالیزم دەکات کە تایبەتمەندییەکانی سوژە واتە پێکەوەگرێدراوی مرۆڤەکان و دەربڕینی هەستی تایبەت بە خۆی،  تاکەکان دەخاتە مەترسییەوە (شێنێت ١٩٩٨ :٣١). کەواتە کۆمەڵێک بابەتی لەمجۆرە دەچێتە ژێر پرسیارەوە: بەخۆداچوونەوە، لەخۆڕامان، بیرکردنەوەی قوڵ، روانگەی رەخنەگرانە بەرامبەر بەخۆ، هەڵسوکەوتوو پێوەری هەڵسەنگاندنی بەپارێز، توانایی کاریگەریدانان و دانبەخۆدانان ، ئامانج و ئاواتەکان و کاروفرمانی رۆژانە.

 ئەم بابەتە درێژەی هەیە

 

 

 

Literatur

 

Adorno, Theodor W. (1952).  Die überarbeitete Psychoanalyse.  In: Ders. Ge sammelte Schriften, Bd.  8. Frankfurt am Main 1972

  - (1955).  Zum Verhältnis von Soziologie und Psychologie.  In: Ders.Ge- sammelte Schriften, Bd.  8. Frankfurt am Main 1972.

Butler, Judith (1993): Kontingente Gruppen: Der Feminismus und das Frag-

ment der Postmoderne.  In: Seyla Benhabib / Judith Butler Drucilla Conc!  l / Nancy Fraser: Der Streit um Differenz.  Feminismus und Postmodernismus in der Gegenwart, Frankfurt am Main.

Castel.  Françoise / Castel.  Robert / Lovell.  Anne (1982): Psychiatrisierung des Alltags, Frankfurt am Main.

Demitović, Alex (1997): Der Sturz ins Ungewisse.  Anthony Giddens und die Neo-Orientierung der Sozialdemokratie.  In: Widerspruch, H. 34, Dezember 1997.

  • (2001): Inhalt durch Kontingenz.  In: Hans-Jürgen Bieling / Klaus Dórre / Jochen Steinhilber / Hans-Jürgen Urban (Hg.): Flexibler Kapitalismus, Hamburg

- (2008): Das Problem der Macht bei Michel Foucault.  IPW Working Paper No.  2/2008, Institut für Politikwissenschaft, Universität Wien, http://public.univie.ac.at/fileadmin/user upload / inst politisch IPW_Working Papers / IPW.Working Papers - 02-2008 - Demih pdf.

Dorre, Klaus / L.essenich, Srephan / Rosa.  Hartmut (2009): Soziologie Kapitalismus - Kritik.  Eine Debatte, Frankfurt am Main.

Funk Rainer (2005): Ich und Wir-Psychoanalyse der postmodernen Menschen, München.

Foucault, Michel (1977): Sexualität und Wahrheit, Bd.  1: Der Wille zum Wissen, Frankfurt am Main.

  • (1980): Gespräch mit Ducio Trombadori. In : Ders.: Dits et Ecrits. Schriften, Bd . IV , Frankfurt am Main 2005.
  • (1982 ): Subjekt und Macht. In: Ders: Dits et Ecrits. Schriften, Bd. IV, Frankfurt am Main 2005.

Groys, Boris/Hagemeister, Michael (2005): Die Neue Menschheit . Biopolitische Utopien in Russland zu Beginn des 20. Jahrhunderts. Frankfurt am Main.

Harvey, David (2005): Kleine Geschichte des Neoliberalismus Zürich.

Honneth . Axel (1992): Kampf um Anerkennung , Zur moralischen Grammatik sozialer Konflikte , Frankfurt am Main.

Horkheimer, Max (1932): Geschichte und Psychologie In Der sammelte Schriften, Bd. 3. Frankfurt am Main 1988

Adorno, Theodor W. (1947) : Dialektik der Aufklärung In : Max Horkheimer: Gesammelte Schriften, Bd. Frankfurt am Main 1987.

Illouz, Eva (2009). Die Erregung der modernen Seele , Frankfurt am Main. Marx, Karl (1844): Zur Kritik der Hegelschen Rechtsphilosophie. Einleitung. In: Marx Engels - Werke, Bd. 1. Berlin 1972.

  • (1845) : Thesen über Feuerbach . In : Marx - Engels - Werke, Bd. 3. Berlin 1969.

Polanyi, Karl (1978) : The Great Transformation . Politische und ökonomische Ursprünge von Gesellschaften und Gesellschaftssystemen Frankfurt am Main.

Röggla, Kathrin (2004) . wir schlafen nicht , Frankfurt am Main Senner. Richard (1998). Der flexible Mensch . Die Kultur des neuen Kapitalismus, Berlin.

Suter, Martin (2004) : Business Class Neue Geschichten aus der Welt des Managements, Zürich.